ئەنقەرە پرۆژەبریاری داگیرکەری ناردنی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەند کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا و لیبیا، ئەم جارە لەدژی ئەرمینیا پرۆژە بریاری داگیرکەری ناردنی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەند کرد.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک دوای باشووری کوردستان، ڕۆژئاوا و لیبیا، ئەم جارە لەدژی ئەرمینیا پرۆژە بریاری داگیرکەری ناردنی سەربازی بۆ ئازەربایجان پەسەند کرد.
پرۆژە بریارەکەی سەرۆککۆماری لەبارەی ناردنی سەرباز بۆ ئازەربایجان لە لایەن پەرلەمانی تورک پەسەندکرا.
ئاکەپە، جەهەپە، مەهەپە و ئیی پارتی دەنگی بەڵێیاندا. بریارەکانی تریش بۆ ناردنی هێز بۆ دەرەوەی تورکیا لەلایەن ئەو حزبانەوە پەسەند کرابوو. بە تەنها هەدەپە لەدژیان وەستاوەتەوە.
لەمبارەیەوە تولای حەمیدئۆغلۆ پەرلەمانتاری هەدەپەی ئەدەنە وتی، "ئێمە وەک هەدەپە لەدژی ئەوەین بە هەر بیانویەک بێت، بەڵێمان بۆ هاندانی گەلان لەدژی یەکتری، گوڕکردنی شەڕی هەرێمی، شەڕی گەلانی دراوسێ نەکردووە و لەمەش بەدواوە بەڵێی بۆ ناکەین. هەدەپە لە یەکەم رۆژی خەباتی لەم پەرلەمانە بۆ هیچ لەشکرکێشیەک بەڵێی نەکردووە و هەمووانی رەتکردووەتەوە و ئەم بریارەش رەتدەکاتەوە."
ف.ق