لە ١٢ شاری تورکیادا ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە دژی ئەسەپە بەڕێوەچوو

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسیان لە دژی ئەسەپە ئەنجامدا و ئۆزلەم گیوموشتاش هاوسەرۆکی ئەسەپە و ٤٧ بەڕێوەبەر و ئەندامی تری ئەسەپەیان دەستگیرکرد.

هێزە ئەمنییەکانی دەوڵەتی تورک لە ١٢ شاردا لە دژی حیزبی سۆسیالیستى بندەستان (ئەسەپە – ESP) ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسییان ئەنجامدا.

 لەو ئۆپراسیۆنەدا ئۆزلەم گیوموشتاش هاوسەرۆکی ئەپەسە، پنار گایپ پەیامنێری ئاژانسى هەواڵی ئەتکین (ETHA)، سدقی گیونگۆر ئەندامی ئەنجوومەنی هەدەپە و بە گشتی ٤٨ کەسیان دەستگیرکرد.

 هێزە ئەمنییەکان لەو ئۆپراسیۆنە پاکتاوکارییانەیاندا بڕیاری دەستگیرکردنی ٥٢ کەسیان پێدراوە.

ژ.ت