ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە

ئێشکگری دادپەروەری ئەمینە شەنیاشار لەبەردەم وەزارەتی داد، ٧٣ ڕۆژە بەردەوامە.

رۆژی ١٤ی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٨، کەسوکار و پاسەوانەکانی ئیبراهیم خەلیل یڵدز، پەرلەمانتاری پێشووی ئاکەپە لە ڕحا، لە ناوچەی پیرسوس هێرشیان کردە سەر بنەماڵەی شەنیاشار. لەو هێرشەدا هاوژین و دوو کوڕی ئەمینە شەنیاشار بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران. ئەمینە شەنیاشار و کوڕەکەی پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) فەرید شەنیاشار کە بە برینداری لە هێرشەکە دەربازی بوو، ئێشکگری دادپەروەریان گواستەوە بۆ بەردەم وەزارەتی داد، ئێشکگرییەکە لە ڕۆژی ٧٣ هەمیندا بەردەوام بوو.

سەڤینچ چاکار کە کوڕەکەی پاش هەوڵی کودەتای ١٥ ی تەمموزی ٢٠١٦ سزای هەتاهەتایی بەسەردا سەپێنرا، پشتیوانی بنەماڵەی شەنیاشاری کرد و بە جلێکەوە لەسەری نوسرابوو "کوڕەکەی خۆم دەوێت" چووە بەردەم وەزارەت.

بنەماڵەی شەنیاشار پاش بەربانگ گەڕانەوە پەرلەمان.