یونان بۆ ڕێپێوانی درێژمەودا ئامادەیە

ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودای سێ رۆژە، لەدژی هێرشی داگیرکەری سەر کوردستان کە لە کەمپی لاڤرۆی یونان دەستپێ دەکات و تاوەکو ناوەندی ئەسینای پایتەختی یونان بەردەوام دەبێت، کۆتایی هات.

کۆمەڵەی کەلتوری کوردستان، ئامادەکاری ڕێپێوانی درێژمەودای سێ رۆژەی لە چوارچێوەی هەنگاوی ' وەرن بۆ جەنگی ئازادی' لە یونان کۆتایی پێهێنا. ڕێپێوانەکە کاتژمێر ٠٩:٠٠ لە کەمپی لاڤرۆ دەستپێدەکات و لە رۆژی کۆتایی و سێیەمیندا لە ئەسینای پایتەخت کۆتایی دێت.

لە چوارچێوەی ڕێپێوانەکەدا، لە کەمپی لاڤریۆ ڕێورەسمێک ئەنجامدرا. بە سەدان کەس بەشداریان کرد. هاوڵاتیان لەبارەی دۆخەکە شیکردنەوەی خۆیان کرد. لە رێورەسمەکەدا کە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد، دروشمی ' بژی بەرخۆدانی گەریلا و بژی سەرۆک ئاپۆ' وترایەوە.

لەسەر ناوی کۆمەڵەکە شاکر گارزان قسەی کرد. گارزان رایگەیاند کە گەریلاکانی پەکەکە لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا و هەموو کوردستان بە قاڕەمانی بەرخۆدان دەکەن و حساب لە داگیرکەران دەپرسن و پیلانەکانیان تێکدەدەن.

گارزان باسی ئەوەشی کرد کە تورکیا بە پشتگیری هێزە نێودەوڵەتیەکان کە پیلانگێڕی دەکەن و بە هاوکاری پەدەکە دەستی بە داگیرکەری کردووە و باسی ئەوەشی کرد کە بۆ پۆچەڵکردنەوەی هێرشەکان، لە هەموو شوێنێک پێویستی بە بەرخۆدان هەیە. گارزان راپەرینی مێژوویی کوردستانی بەبیرهێنایەوە و وتی، " پەکەکە بە بەرخۆدانی خۆی لە رووی لایەنی رەسەنی خۆی کەلتوری بەرخۆدانی دروست کردووە.

گارزان لە کۆتاییدا داوای لە هەموو کوردان و دۆستەکانیان کرد کە لە هەر شوێنێک هەن بەشداری لە بەرخۆداندا بکەن.

دواتر، چالاکوانان و هاوڵاتیان شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنیان بۆ دۆخەکە کرد. مەراسیمەکە دوای قسەکردن کۆتایی هات.

پلانی ڕێپێوانەکە بەم شێوەیەیە:

*٣٠ی ئایاری ٢٠٢٢ رۆژی دووشەممە – لاڤریۆ – مارکۆ پۆلۆ

*٣١ی ئایاری ٢٠٢٢ رۆژی سێشەممە – مارکۆ پۆلۆ – پالانیا

*١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ رۆژی چوارشەممە – پالانیا – ئەسینا

ف.ق