ئیكۆر هێرشەكانی دەوڵەتی فاشیستی تورك بۆ سەر كوردستان شەرمەزار دەكات
بڕیارنامەی كۆمیتەی هەماهەنگی نێونەتەوەیی ئەحزاب و رێكخراوە شۆڕشگێڕەكان لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك.
بڕیارنامەی كۆمیتەی هەماهەنگی نێونەتەوەیی ئەحزاب و رێكخراوە شۆڕشگێڕەكان لەدژی هێرشەكانی دەوڵەتی تورك.
ئیکۆر لە بڕیارنامەیەكدا هێرشەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بۆ سەر كوردستان ریسوا و شەرمەزار دەكات و پەیوەندی و پشتیوانی خۆی لەگەڵ تێكۆشانی ئازادیخوازانەی كوردستان دووپات دەكاتەوە.
كۆمیتەی هەماهەنگیی نێونەتەوەیی ئەحزاب و رێكخراوە شۆڕشگێڕەكان "ئیکۆر" رایگەیاند، لە ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ بە بەشداری ١٠٠ نوێنەریان لەسەر ئاستی جیهان، بڕیارنامەیەكیان لەسەر هێرشی دەوڵەتی فاشیستیی تورك بۆ سەر كوردستان بڵاوكردۆتەوە.
دەقی بڕیارنامەكەی ئیکۆر، کە كۆپیەكی بۆ ئاژانسەكەمان نێدراوە وەهایە:
بڕیارنامە
بە بانگهێشتی ئیكۆر، گردبوونەوە و بۆنیادی بەرەی یەكگرتووی دژە ئیمپریالیستی، دژە فاشیستی و نێونەتەوەیی، لەبەرواری ١٥ی ئایاری ٢٠٢٢ بە بەشداریی ١٠٠ ئەندام لە بیست و پێنج وڵاتەوە بەرێوە چوو.
ئەم بەشداربووانە لە كۆتایی گردبوونەوەكەیان بەكۆی دەنگ ئەم بڕیارنامەیان پەسەند كرد.
ئێمەی بەشداربووی لەم كۆبوونەوەیە، بەشێوەیەكی توند ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین لەدژی بەهێزە فاشیستەكانی دەوڵەتی تورك و دەستدرێژیان بۆ سەر باكوری سوریا و عراق و رایدەگەیەنێین، دەستدرێژی و هێرش بۆ سەر تێكۆشەرانی ئازادیخواز و دەستكەوتەكانی گەلی كورد بەشێوەیەكی توند ریسوا و شەرمەزار دەكەین.
دەوڵەتی تورك بەهۆی شەڕی ئۆكرانیا و دەرفەت بینین و بە پێشێلكردنی مافی نێونەتەوەیی، لە ئاسمان و زەوییەوە هێرش دەكاتە سەر كوردستان و شوێنی دانیشتوانی ئەم خەڵكە دەكاتە ئامانج.
ئێمەی بەشداربووی ئەم گردبوونەوەیە، هێرشە داگیركەرییەكانی دەوڵەتی توركی فاشیست بۆ سەر كوردستان بەتوندی ریسوا و شەرمەزار دەكەین و پشتیوانی و پەیوەندیی خۆمان لەگەڵ هێزە شۆڕشگێڕەكان و خەڵكی تێكۆشەری كورد رادەگەیەنێین.
بژی پەیوەندی و پشتیوانی نێونەتەوەیی".
ژ.ت