ڕۆژنامەوان هاکان یالچن سزادرا

سزای ساڵێک زیندانی و غەرامەکردن بە بڕی ١٧ هەزار لیرەی تورکی بەسەر ڕۆژنامەوان هاکان یالچن درا.

ڕۆژی دووشەممە دانیشتنی دووەمی ١١هەمین دادگایکردنی ڕۆژنامەوانی ئاژانسی میزۆپۆتامیا لە دادگای سزای ئاسلیەی دادگای ئەنقەرە، سزایی ساڵێک زیندانی و غەرامەکردنی بە ١٧ هەزار لیرە بە پاساویی 'زیان گەیاندن بە موڵکی گشتی' لەو کاتەی کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای ژمارەی ١ی سنجان ڕاگیرابوو.  بۆ بڕایەوە.

عومەر فاروقی پارێزەری یالچن، ئاماژەی بەوەدا پەیوەست بە سزاکەی سەر یالچن، تانە لە بڕایارەکەی دادگایی تێهەڵچوونەوە دەدات.