زیندانیانی پەکەکە و پاژک دەربارەی سیخوڕێک بە ناوی موستەفا عەسکەری ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیاندراوەکەی زیندانیانی پەکەکە و پاژک ڕاگەیاندراوە، مستەفا عەسکەری لە چەندین بواردا جێی گرتووە، دواجار لە زیندانی یۆزگات بووە، لەگەڵ یەکینەکانی هەواڵگری جەندرمەی تورک کاردەکات.

ئاشکراکردنی سیخوڕی تورک

لەسەر ناوی زیندانیانی دۆزی پەکەکە و پاژک، دەنیز کایا پەیوەست بە خیانەتکارێک بە ناوی موستەفا عەسکەری کە ماوەیەکی درێژە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان و تورکیا سیخوڕێتی کردووە و بەم دواییانە لە زیندانی یۆزگارت بووە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە تراژیدیای هەرە مەزن لە مێژووی جڤاکەکەمان و ڕاستی کورد و کوردستاندا، ئەوانەن کە "خیانەتیان لە جەوهەر و جڤاکی خۆیان کردووە" و خیانەت و هاوکاری دەوڵەتی نەفرەتییان کردووە.

ڕاگەیاندراوەکە ئاماژە بەوە دەکات دەسەڵات هەمیشە پەنای بۆ ئەم تەکنیکە بردووە، پشتیان بە خیانەت بەستووە لەبەرامبەر بەرخۆدان.

ڕاگەیاندراوەکە باس لەوە دەکات یەک لە دوایین ئەو کەسانەی چوونەتە ڕیزی خیانەتەوە، موستەفا عەسکەرییە، دەڵێت: "موستەفا عەسکەری ماوەیەکی زۆرە لە چەند ناوچەیەکی کوردستان و تورکیا کاری سیخوڕێتی کردووە و بەم دواییانە لە زیندانی یۆزگات بووە. لێکۆڵینەوەکانی تەڤگەرەکەمان دەربارەی ئەم سیخوڕە کۆتایی هاتووە و دەرکەوتووە کە کۆماری تورکی فاشیست و ستەمکار لە ئەرک و چالاکییەکانی بەردەوامە، ئەم کەسە لەلایەن یەکینەکانی هەواڵگری جەندرمەوە ئەرکدار کراوە و بۆ ئەم یەکینەیە کاردەکات. ئەم کارانەی سیخوڕی/خیانەت و ناردنی ئەم سیخوڕە بۆ زیندانی یۆزگارت، هەروەها ئەم خیانەتە بەتوندی شەرمەزار دەکەین. هۆشداری جدی دەدەینە ئەو پێکهاتانەی هاوکاری ئەم سیخوڕانە دەکەن، بانگەوازیان لێ دەکەین دەستی گڵاویان لەسەر ئەو بەهایانە هەڵبگرن کە گەلەکەمان بە هیوای مەزنەوە بەرزی کردوونەتەوە، لەم گۆمی خیانەتە دەربچن و پەشیمان ببنەوە لەو تاوانانەی بەرامبەر گەلی کوردی هێژایان کردووە.

ئەرک و بەرپرسیارێتیمان ئەوەیە کە هەموو گەلەکەمان و ڕای گشتی دیموکراتیک و بەتایبەت هاوڕێیانی زیندانمان لەم بابەتە ئاگاداربکەینەوە".