لە شاری وان کەرەنتینە
گوندی ئۆرتانجای شاری وان لە ٥ی ئایارەوە لە کەرەنتینەدایە. ژمارەی تووشبووان لە گوندە گەیشتە ١٠٣ کەس.
یلدز داڤران و بورهان ئەرۆل کە لە بەندیخانە ئازاد کراون، ئاماژە بە پشتگوێخستنی بەندیخانەکان دەدەن و دەڵێن، هیچ رێوشوێنێکی جدی لە بەندیخانەکان بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا نەگیراوەتەبەر.
پشتیوانی لە ٨٠٠ خانەوادە کراوە
هەدەپە لە چوارچێوەی کەمپینی پشتیوانی لە خانەوادەکان، پەیوەندی بە ١٠ هەزار خانەوادەوە کرد و پشتیوانی لە ٨٠٠ خانەوادە کردوو و هاوکاریشی گەیاندووەتە دەستی ٤ هەزار خانەوادە.
ئاماری قوربانیان لە چەندی وڵاتێکی جیهان
ئەمریکا: میلیۆنێک و ٤٠٨ هەزار و ٧٤٥ تووشبوون و ٨٣ هەزار و ٤٤٩ گیانلەدەستدان.
ئیتاڵیار: ٢٢١ هەزار و ٢١٦ تووشبوون و ٣٠ هەزار و ٩١١ گیانلەدەستدان.
ئیسپانیا: ٢٧١ هەزار و ٩٥ تووشبوون و ٢٧ هەزار و ١٠٤ گیانلەدەستدان.
فەرەنسا: ١٧٨ هەزار و ٢٢٥ تووشبوون و ٢٦ هەزار و ٩٩١ گیانلەدەستدان.
ئەلمانیا: ١٧٣ هەزار و ٥٠٤ تووشبوون و ٧ هەزار و ٧٧٥ گیانلەدەستدان.
سویسرا: ٣٠ هەزار و ٤١٣ تووشبوون و هەزار و ٨٦٧ گیانلەدەستدان.
ئێران: ١١٢ هەزار و ٧٢٥ تووشبوون و ٦ هەزار و ٧٨٣ گیانلەدەستدان. هاوکات باس لەوە دەکرێت کە بەرپرسانی ئێران ژمارە راستەقینەکان دەشارنەوە.
ز.ش