ئیسرائیل هێرشی ئاسمانی کردە سەر حەماس

فڕۆکە جەنگیەکانی ئیسرائیل، بە هۆی هێرشی مووشەکی کە لە غەزەوە بۆ سەر ئیسرائیل ئەنجامدرا، لە بارەگاکانی حەماسیاندا.

ڕۆژی شەمە لە غەزەوە چەند مووشەکێک بەرەو ئیسرائیل تەقینران. بێنی گانتز سەرۆکی حزبی شین – سپی لە کاتی بەرێوەبەردنی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا ناچار ببوو، خۆی لە پەناگەیەک بشارێتەوە. گانتز لە هەڵبژاردنەکاندا ڕکابەری بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیلە. گانتزیش وەک نەتەنیاهۆ ڕایگەیاندبوو، پلانەکەی ئاشتی ئەمریکا مێژووییە.

لەو ڕۆژەوەی پلانەکە راگەیەنراوە، لە غەزەوە هێرشی مووشەکی بەرامبەر ئیسرائیل ئەنجامدەرێت. ئیسرائیلیش بەو بیانووە هێرش دەکاتە سەر بارەگاکانی حەماس.

بە پێی ڕاگەیەنراوی سوپای ئیسرائیل فڕۆکە و هەلتکۆپتەرەکانیان لە ڕۆژی یەکشەمەوە لە غەزە بارەگاکانی حەماس بۆمبەباران دەکەن.

لەگەڵ ئەوەی لە نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئاگربەست راگەیەنراوە، بەڵام لە ٢٠٠٨ەوە لە غەزە شەڕ و پێکدادان لەنێوانیان ڕوودەدات.

ف.ق