ئەندامێکی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپە لە پۆستەکەی دوور خرایەوە

بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی هەدەپەی شاری مەلەزگرت لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆی دەوڵەتی تورک سەما تەکین ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەی مەلەزگرتی شاری موش لە پۆستەکەی دوور خرایەوە.

تەکین رایگەیاند کە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ناوچەکەوە بە تەلۆفۆن پەیوەندیان پێوە کردووە و پێیان وتیوە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دوورخستنەوەی داوە.

ئەنجومەنی شارەوانی ناوچەکە لە ٦ ئەندامی هەدەپە، ٤ ئەندامی ئاکەپە و ئەندامێکی جەهەپە پێک دیێت.

تەکین لەم بارەیەوە ناڕەزایەتی نیشاندا و وتی:" لە کاتێکدا کە لە هەوڵ و خەباتداین بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بەڵام بڕیارێکی بەم شێوەیە دەدرێت و ئەمەش کارێکی ئاقلانە نیە. دەسەڵاتێک کە خۆی لە بەرامبەر سەرکەوتنی ژنان ناگرێت، هێرش دەکاتە سەرمان. ئەمە بە واتای ئەنجامدانی کودەتا دێت لە دژی ئیرادەی گەل."

ز.ش