تەڤگەری شۆرشگێری: کارگەیەکی دروستکردنی ڕۆکێتی لە ئەنقەرە کردە ئامانج

تەڤگەری شۆرشگێری گەلان لەدژی  کارگەیROKESAN  سەر بە دەوڵەتی تورک کە کاری دروستکردنی ڕۆکیت و موشەکی درێژمەودا دەکات لە ناوچەی ئەلدانگی ئەنقەرە  چالاکیان کرد.

تەڤگەری شۆرشگێری یەکێتی گەلان(HBDH) لە بڵاوکراوەیەکدا کە لە مەڵپەری فەرمی  خۆیان بڵاویان کردۆتەوە، ئاماژە بەوەدەکەن کە یەکینەی تۆڵەی شەهید تێکۆشەر گەڤەر لە دژی کارگەی ROKESAN  چالاکی کردوە.

تەڤگەری شۆرشگێری ئاماژەشی بەوەدا کە چالاکی یەکینەکەیان بە ڕێباز و تەکنیکی تایبەت لە لایەن یەکینەی تۆڵەی شەهید تێکۆشەر گەڤەر ئەنجامدراوە.

لە لێداوانەکەی تەڤگەری شۆرشگێری یەکێتی گەلان بەم شێوازە زانیاریەکان دەربارەی چالاکیەکە بڵاو کراوەتەوە: یەکینەی تۆڵەی شەهید تێکۆشەر گەڤەر لە ناوچەی ئەلداگی ئەنقەرە لە دژی کارگەی ROKETSAN  سەر بە سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە کاری دروستکردنی ڕۆکێت و موشەکی درێژە مەوداوەیە لە ٧ نیسانی ٢٠٢٠ ( واتا دوێنی)   لە کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەک چالاکیان ئەنجامداوە. لەو چالاکیەدا بەشێکی دامەزراوە و کۆگای مادە خاوەکانی کە بۆ دروستکردنی ڕۆکێت بەکار دێت کراوەتە ئامانج بە تەواوتی لەناو براون.

 هەروەها تەڤگەری شۆرشگێری ئاماژەی بەوەشکردوە: یەکینەکانی ئێمە ئەوەشیان ڕاگەیاند:" کوژراو برینداری دووژمن هەیە بەڵام تا ئیستا ژمارەیان نەزانراوە". یەکینەکانی ئێـمە بە سەلامەتی و بەبێ هێچ زیانێک گەڕاوەنەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

ف.ق