داواکاری بۆ ' ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی و وەرگرتنی زانیاری' لە ئیمرالی، رەد کرایەوە
پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵیدا، داواکاریان پێشکەش کرد، بەڵام داواکاریەکەیان رەتکرایەوە.
پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵیدا، داواکاریان پێشکەش کرد، بەڵام داواکاریەکەیان رەتکرایەوە.
پارێزەرانی کۆمەڵەی دادی ئاسرین ویستیان بۆ پاراستنی بریگرتەکانیان عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، هامیلی یلدرم، عومەر هایری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش رێوشوێنی پێویست بگیرێتە بەر و بۆ ئەم مەبەستەش بۆ وەرگرتنی زانیار سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد، بەڵام داواکەیان رەتکرایەوە.
هاوکات داواکاری بۆ ئەنجامدانی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بریگرتەکانیشیان رەتکرایەوە. بەرپرسان لە بارەی هۆکاری رەتکردنەوەکەش رایانگەیاند، "لە دژی عەبدولا ئۆجالان، هامیلی یلدرم، عومەر هایری کۆنار و ڤەیسی ئاکتاش لە ١٣ی شوباتی ٢٠٢٠وە بۆ ماوەی ٦ مانگ بڕیاری رێگریکردنیان بۆ دەرچووە'.
ز.ش