داواکاری چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان و زیندانیانی تر ڕەتکرایەوە
پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیەکانی تر ئیمڕالی بۆ ئەوەی سەردانی خزم و موەکیلەکانیان بکەن پەیوەندیان بە داواکاری گشتی بورسەیان کرد.
پارێزەر و خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و زیندانیەکانی تر ئیمڕالی بۆ ئەوەی سەردانی خزم و موەکیلەکانیان بکەن پەیوەندیان بە داواکاری گشتی بورسەیان کرد.
محەمەد ئۆجالان برای عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزلۆم دینچ بۆئەوەی لەنێوان ١٣ – ١٧ مانگ بچنە ئیمڕاڵی و چاویان بە ڕێبەر ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.
عەلی کۆنار برای عومەر کۆنار، پۆلات یڵدرم برای هامیلی یڵدرم، مەلیحە چەتین خۆشکی وەیسی ئاکتاشیش لە ڕێگای پارێزەرانیانەوە سەردانی داواکاری گشتی بورسەیان کرد.
خانەوادەکان داوایان کرد لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسە لەگەڵ خزمەکانیان بکەن.
عومەر کۆنار و وەیسی ئاکتاش لە ١٥ی ئازاری ٢٠١٥ەوە بە تەنها ٥ حەزەیران و ١٢ی ئابی ٢٠١٩ و ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ توانیویانە لەگەڵ خزمەکانیان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن. حامیلی یڵدرمیش کە لە ١٥ی تەموزی ٢٠١٥ەوە لە ئیمڕالیە، ٥ی حوزەیران، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ توانیویەتی لەگەڵ خانەوادەکەی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات.
دوای ئاگرکەوتنەکەی ئیمرالی لەبەرئەوەی ئەو کەسەی بڕیاربوو لەگەڵ حامیلی یڵدرم چاوپێکەوتن ئەنجامبدات نەخۆش بوو، چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرا.
لە لایەکی ترەوە رێزان ساریجا، ڕازیە تورگوت، ئیبراهیم بیلمەز، سەربای کۆکلو پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان لەنێوان ٣ بۆ ١٧ مانگ بۆ ئەوەی بتوانن لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کردبوو.
نەورۆز ئویسال و ڕێزان ساریجا پاریزەرانی ئۆجالان دوای ٨ ساڵ ٢ی ئازار، ٢٢ی ئازار، ١٢ی حوزەیران، ١٨ی حوزەیران و ٧ی ئابی ٢٠١٩ لەگەڵ موەکیلەکەیان چاوپێکەوتنیان ئەنجامدابوو. پارێزەران دوای ٧ی ئابی ٢٠١٩ و تا ئێستا نەیانتوانیوە بچنە ئیمڕالی و لەگەڵ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چاوپێکەوتن ئەنجامبدەن.
ف.ق