دەوڵەتى تورک دەیەوێت مافی پارێزبەندیی ٢١ پەرلەمانتاری هەدەپە هەڵبوەشێنێتەوە

دەوڵەتى تورک دەیەوێت مافی پارێزبەندیی لەیلا گیوڤەن کە لە چالاکیى مانگرتندایە و ٢٠ پەرلەمانتاری تری هەدەپە هەڵبوەشێنێتەوە و بۆ ئەوەش ٣٣ سکاڵا نامە لە دژی ئەو ٢١ پەرلەمانتارەى هەدەپە رەوانەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى تورکیا کرا.

 بۆ هەڵوەشاندنەوەى مافی پارێزبەندیى ٢١ پەرلەمانتاری هەدەپە ٣٣ سکاڵای نوێ ئامادەکران و رەوانەى سەرۆکایەتیى پەرلەمانى تورکیا کران.

لەیلا گیوڤەن یەکێک لەو پەرلەمانتارانەى هەدەپەیە کە داوا کراوە مافی پارێزبەندیى هەڵبوەشێنرێتەوە. لەیلا گیوڤەن ماوەى ١٨٩ رۆژە لە دژی گۆشەگیریى سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد لە چالاکیى مانگرتنى بێسنووردایە.

هەروەها لە دژی پەروین بوڵدان و سەزای تەمەلی هاوسەرۆکانى هەدەپە سکاڵا تۆمار کراوە و دەیانەوێت مافی پارێزبەندییان لێوەربگرنەوە.

ئەو پەرلەمانتارانەی هەدەپە کە سکاڵایان لە دژ تۆمارکراوە بۆ ئەوەى مافی پارێزبەندییان لێوەربگیرێتەوە بریتین لە:

 سکاڵایەک لە دژی موعەزەز ئۆرهان پەرلەمانتاری وان

سکاڵایەک لە دژی سەزای تەمەلی پەرلەمانتاری وان

 ٢ سکاڵا لە دژی موراد ساریچە پەرلەمانتاری وان

 ٢ سکاڵا لە دژی ئەحمەد شک پەرلەمانتاری ئیستەنبول

 سکاڵایەک لە دژی سالیحە سەرا کادگیل سوتلو پەرلەمانتاری ئیستەنبول

سکاڵایەک لە دژی پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری ئیستەنبول

 سکاڵایەک لە دژی مەراڵ دانش بەشتاش پەرلەمانتاری سێرت

 سکاڵایەک لە دژی ئەبرو گیونەى پەرلەمانتاری مێردین

سکاڵایەک لە دژی پەرۆ دوندار پەرلەمانتاری مێردین

 ٢ سکاڵا لە دژی نوران ئیمیر پەرلەمانتاری شرنەخ

٣ سکاڵا لە دژی سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری هەدەپەى ئامەد

٢ سکاڵا لە دژی موسا فاریس ئۆگیولاری پەرلەمانتری ئامەد

 سکاڵایەک لە دژی سەمرا گیوزەل پەرلەمانتاری ئامەد

سکاڵایەک لە دژی دێرسیم داغ پەرلەمانتاری ئامەد

٣ سکاڵا لە دژی رەمزییە تۆسون پەرلەمانتاری ئامەد

 سکاڵایەک لە دژی لەیلا گیوڤەن پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ

٢ سکاڵا لە دژی سەعید دەدە پەرلەمانتاری جۆلەمێرگ

 ٣ سکاڵا لە دژی بەردان ئۆزتورک پەرلەمانتاری ئاگری

سکاڵایەک لە دژی دیرایەت دیلان تاشدەمیر پەرلەمانتاری ئاگری

 سکاڵایەک لە دژی مەحمود تۆغرول پەرلەمانتاری دیلۆک

  سکاڵایەک لە دژی گوڵستان کلچ کۆچیت پەرلەمانتاری موش

 کۆی ئەو سکاڵانە دەگاتە ٣٣ سکاڵا و رادەستى سەرۆکایەتیى پەرلەمانی تورکیا کراون بۆ ئەوەى مافی پارێزبەندی لەو ٢١ پەرلەمانتارەى هەدەپە بسەنرێتەوە.

 

ر.م