سیراجەدین کایران سیاسەتمەدار و زانای ئایینی کورد لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد

سیراجەدین کایران کە ماوەیەکی زۆر لەناو تەڤگەری سیاسی کورددا کاری کرد لە شاری بیلبۆرنی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.

کایران ماوەیەک سەرۆکی پارتی دیموکراتیکی هەرێمەکان لە شاری سێرت بوو. لە هەمانکاتدا ئەندامی لیژنەی ئایینی کەجەدە بوو. حکومەتی ئەڵمانیا بەهۆی چالاکیەکانیەوە پێنج ساڵ بۆ شاری هیلبۆرن نەفی کردبوو.

کایران لە مزگەوتی شێخ سەعید لە هیلبۆرن مامۆستای ئایینی بوو. لەهەمانکاتدا بەشداری لە کاروخەباتی ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵگای کورد کرد.

کایران کە ئەندامی کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان بوو، سێ مانگ بوو لە نەخۆشخانە لە ژێی چاودێری پزیشکدابوو. کایران ٩ی نیسان کۆچی دوای کرد و تەرمەکەی لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی فرانکفۆرد بۆ سێرت ڕەوانەکرا.

کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستان لە ئەڵمانیا، فیدراسیۆنی کۆمەڵگای کوردستان و کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان ڕاگەیەنراویان بڵاوکردەوە و سەرەخۆشیان لە بنەماڵەی کایران کرد.

ف.ق