سەرۆک کۆماری عێراق مستەفا کازمیی ڕاسپارد بۆ پێکهێنانی حکومەت
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵەح لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان زەرفی لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، مستەفا کازمیی ڕاسپارد بۆ ئەو ئەرکە.
سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم ساڵەح لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی عەدنان زەرفی لە ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی نوێ، مستەفا کازمیی ڕاسپارد بۆ ئەو ئەرکە.
لە کۆشکی ئاشتی شاری بەغداد بە ئامادەبونی کەسایەتیی و چەند لایەنێکی سیاسی وەکو عەمار حەکیم و هادی عامری و سەرۆکی پەرلەمان محەمەد حەلبوسی، سەرۆک کۆماری عێڕاق بە فەرمی مستەفا کازمیی هەڵبژارد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عیڕاق.
کازمی دەبێتە سێیەم کەس کە لە ماوەی ڕابردودا هەوڵی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێڕاقی داوە و لە دوای محەمەد تۆفیق عەلاوی و عەدنان زەرفی.
کازمی پێویستە لە ماوەی یەک مانگدا کابینەکەی تەواو بکات و پێشکەشی پەلەمانی عێڕاقی بکات بۆ پەسەند کردنی کابینەکە و پێدانی متمانە بە کازمی بۆ بەجێهێنانی تەواوی ئەرکەکانی.
ژ.ت