"لە ئەوروپا ٥٥ کوردستانی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە"

بە لانیکەمەوە ٥٥ کوردستانی لە ئەوروپا بەهۆی پەتای کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و نزیکەى هەزار کوردستانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

بەهۆی بڵاوبوونەوەى پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کیشوەر ئەوروپا سەدان کوردستانی تووشی پەتاکە بوون و دەیان کوردستانی تریش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترین کاریگەریی لەسەر کوردستانیان لە ئەڵمانیا، فەرەنسا، بەلجیکان بەریتانیا، هۆڵەندا و سویسرا داناوە.

بەپێی زانیارییەکان ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کورد لە ئەڵمانیا دەژین. بەوەش ئەڵمانیا زۆرترین ژمارەی کوردی لەناو وڵاتانی ئەوروپادا تیادایە. لە ئێستادا بە گشتی لە ئەڵمانیا ١٢٠ هەزار کەس تووشی کۆرۆنا بوون. هەر چەند ژمارەی ئەو کەسانەى بەهۆی ئەو پەتایەوە گیانیان لەدەستداوە لە چاو قەبارەی بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسەکە کەمە، بەڵام لەبەر ئەوەى تاوەکو ئێستا چارەسەرێک بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا نەدۆزراوەتەوە، رۆژ لە دواى رۆژ نیگەرانییەکان زیاتر دەبن.

بەپێی ئامارەکانی کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / KCDK-E) تاوەکو ئێستا ٥٥ کوردستانی لە ئەوروپا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و ٩٥٥ کەسیش تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون. تەمەنی زۆربەی قوربانیانی ڤایرۆسەکە لە دەورووبەری ٦٠ ساڵدایە، بەڵام سەرباری ئەوەش منداڵی ٤ ساڵیشیان لە ناودایە، کە گیانی لە دەستداوە.

لە بەریتانیا زۆرترین کوردستانیان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە لە دواى بەریتانیاش هەر یەک لە وڵاتانی ئەڵمانیا، سوید و فەرەنسا دێت. ئامارەکەى کەجەدەکە ئەوروپا بەمشێوەیەیەی خوارەوەیە:

ئاماری ئەو کوردستانیانەی لە وڵاتە ئەوروپییەکاندا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە

ئەڵمانیا: ١١ کەس

بەریتانیا: ٢٠ کەس

سوید: ١٠ کەس

فەرەنسا: ٩ کەس

بەلجیکا: ٥ کەس

ژمارەی ئەو کوردستانیانەى لە ئەروپا توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون

بەریتانیا: ٣٥٠ کەس

ئەڵمانیا: ٣٠٠ کەس

فەرەنسا: ٩٠ کەس

هۆڵەندا: ٥٤ کەس

سوید: ٤٥ کەس

بەلجیکا: ٤٢ کەس

سویسرا: ٣٧ کەس

نەمسا: ٣٤ کەس

دانیمارک: ٥ کەس

کانادا: ١ کەس

ژمارەی ئەو کوردستانیانەى لە ئەوروپادا لە کەرەنتینەدان

بەریتانیا: ٨٠ کەس

سوید: ١٤ کەس

فەرەنسا: ١١ کەس

هۆڵەندا: ٧ کەس

بەلجیکا: ٥ کەس

نەمسا: ٤ کەس

کەمپەینی "بنەماڵە خوشک و براکان"ی مانگی سووری کوردستان

هاوکات لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانى بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، مانگی سووری کوردستان دەستی بە هەڵمەتێک بە ناوی "بنەماڵە خوشک و براکان" کردووە. کۆنگرەی کۆمەڵگەى دیموکراتیکی کوردستانیان لە ئەوروپا (کەجەدەکە – ئەوروپا / KCDK-E) و بزووتنەوەى ژنانی کوردستان لە ئەوروپا (تەژەکە ئەوروپا / TJK-E) پشتیوانیان لە هەڵمەتەکەى مانگی سووری کوردستان کردووە.

موراد ڤارگیون ئەندامی کەمپەینەکە رایگەیاند، هاوکاریی بنەماڵە زیان بەرکەوتووەکان لە هەر چوارپارچەى کوردستان دەکەن. راشیگەیاند "کەمپەینەکەمان دوێنێ دەستیپێکرد. لە ئەڵمانیا، سویسرا و هۆڵەندا بەشداریبوون هەیە. سەرباری ئەوەى تەنها یەک رۆژە دەستیپێکردووە، بەڵام ١٥٠ کەسی خۆبەخش هاتوونەتە کەمپینەکەوە. ئەو ژمارەیە لە رۆژانی داهاتوودا زیاتر دەکات. ئێمە لە رێگەى کۆمیتەى هاوکارییەکانى خۆمان لە کوردستان هاوکارییەکان دەگەیەنینە ئەو بنەماڵانەى پێویستیان بە هاوکاری هەیە، بۆیە داوا لە هەموان دەکەین بەشداری لە کەمپەینەکەدا بکەن".

کۆن مەد: ئێمە هەوڵ دەدەین کێشەکانى گەلەکەمان چارەسەر بکەین

کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) لە رێگەى دروستکردنی ژوورێکى قەیرانەوە هەوڵ دەدات هاوکاری بگەیەنێتە کوردستان و لە رووی تەندروستی و حقوقی و داراییەوە خزمەتگوزاریی راوێژکاری پێشکەش دەکات. ١٢ پزیشک لە ژێر چەتری کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) دا کار دەکەن. لە بەرلین و کۆڵن و هامبورگ و زۆرێک لە شارەکانی ئەڵمانیادا ژووری قەیران دروستکراون و کەمامە دروست دەکەن و هاوکارییە کەسە بە تەمەنەکانیش دەکەن.

تاهیر کۆچەر هاوسەرۆکی کۆنفدراسیۆنی کۆمەڵگە کوردستانییەکان لە ئەڵمانیا (کۆن- مەد / KON-MED) رایگەیاند، لە ئەڵمانیا ملیۆنێک و ٥٠٠ هەزار کورد هەیە و دەیانەوێت هاوکاریی ئەو کەسانە بکەن، کە پێویستیان بە یارمەتی هەیە.

کوردان لە زۆرێک لە ناوەندەکانی ئەوروپادا کەمپەینی هاوکاریکردنیان رێکخستووە

کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کورد لە فەرەنسا (جەدەکە فەرەنسا / CDK-F) لە پاریس و دەوورووبەری پاریسی پایتەختی فەرەنسا خواردن پێشکەشی زەحمەتکێشانی کەرتی تەندروستی دەکات.

 خاوەنکار و سەرمایگوزارانی کورد لە چوارچێوەى ئەو هەڵمەتەدا لە پاریس و دەووربەری دەستیان بە دروستکردنی کەمامە کردووە.

لە سویسراش هەڵمەتى هاوکاری لەو شێوەیەش بەڕێوەدەچێت.

ئەنجوومەنى ژنانی رۆژ لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هاوکاری پێشکەشی کەسە بە تەمەنەکان دەکەن.

لە زۆرێک لە وڵاتانی ئەوروپادا خزمەتکردن لەو چوارچێوەیەدا بەڕێوەدەچێت.

یوکسەل کۆچ: پشتیوانی لە یەکتری دەکەین

یوکسەل کۆچ هاوسەرۆکی کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیکى کوردستانیان لە ئەروپا رایگەیاند "چاودێریی دۆخی رۆژانە دەکەین. بە تایبەتیش هاوکاریی ئەو کەسە بە تەمەنانە دەکەین، کە پێویستیان بە هاوکاری هەیە. کەمامە و پێداویستیی تر دابین دەکەین. لە چوارچێوەی تۆڕێکدا پشتوانییەکان زیاتر و بەهێزتر دەکەین و لەو رێگەیەوە قەیرانەکە تێدەپەڕێنین".

ژ.ت