لە شاری سامسوونی تورکیا زیندانیەک بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
بە پێی زانیاریەکان محەمەد یەتەری (٧٠) ساڵ لە زیندانی بافرای سامسوون هەفتەیەک لەمەوبەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و بێ ئەوەی خانەوادەکەی ئاگاداربکرێتەوە بەخاکسپێردراوە.
بە پێی زانیاریەکان محەمەد یەتەری (٧٠) ساڵ لە زیندانی بافرای سامسوون هەفتەیەک لەمەوبەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە و بێ ئەوەی خانەوادەکەی ئاگاداربکرێتەوە بەخاکسپێردراوە.
محەمەد یەتەر سێ ساڵ لە زینداندایە و هەفتەی ڕابردوو بەهۆی کۆرۆناوە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی ڕۆژنامەی جومهوریەت ١٦ ئازار یەتەر بۆ نەخۆشخانە براوە و ٢٣ی ئازار قاچێکی لێکراوەتەوە. دوای ٣ رۆژ لە نەخۆشخانە دەرهێنراوە و براوەتەوە بۆ زیندان. دوای ئەوەی لە زیندان دۆخی تێکچووەتەوە جارێکی تر بۆ نەخۆشخانە براوە بەڵام سوودی نەبووە.
دادوەری کۆمری نووسراوێکی کە بەرێوەبەری گۆڕستانی شارەوانی شاری سامسوون ناردووە و پێی وتووە، محەمەد یەتەر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
فەرهات یەتەر کوڕی محەمەد یەتەر ڕایگەیاند، پێنج ڕۆژە باوکی کۆچی دوایی کردووە بەڵام ئەوان ئاگادار نەبوون و بێ ئەوەی ئاگاداربکرێنەوە بەخاکسپێردراوە.
ف.ق