لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە تورکیا ٩٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٥ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٥ کەس بە هۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
بە پێی ئاماری بەرپرسانی دەوڵەتی تورکیا، لەو وڵاتە لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٩٥ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. بەم پێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە لە تورکیا گەیشتووەتە ١١٠١ کەس.
هاوکات بە پێی ئامارە فەرمیەکان ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە ٥٢ هەزار و ١٦٧ کەس.
ز.ش