لە میتینگەکەی ستراسبوورگ سڵاولە بەرخۆدانی مانگرتووان کرا

لە ستراسبوورگ بەدەسیان هەزارکەس گەلەکۆمە وگۆشەگیری سەرئۆجالان ئیدانە دەکەن و سڵاودەنێرن بۆ بەرخۆدانی چالاکانی مانگرتوولەخواردن. کەجەکە پەیامێکی ئاراستە میتینگەکەکرد و داوای کرد کە بەرخۆدان هەموو شوینێکی جیهان بگرێتەوە.

بۆ ئیدانەکردنی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات لەسەررێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان وپشتیوانی لەچالاکانی مانگرتوو لەخواردن بەپیشەنگایەتی لەیلاگیوڤەن هاوسەرۆکەی کەجەدە وپەرلمانتارت هەدەپە، میتینگێکی دەیان هەزارکەسی بەڕێوەچوو.

بەدەسپێکردنی میتینگەکەدا بەدەیان هەزارکەس دروشمی 'بژی سەرۆئاپۆ'، 'ئازادی بۆئۆجالان' و ' لەیلاگیوڤەن کەرامەتی ئێمەیە' -یان وتەوە.

گوکسوونگوور: کورد فاشیم هەلدەوەشێنێتەوە وگۆشەگیری دەشکێنێت

ف اتووش گوکسوونگوور هاوسەرۆکی کەجەدەی ئەورووپا لەدەسپێکی میتینگەکەدا قسەی کرد و وتی، گەلی کورد بۆ شکاندنی گۆشەگیری سەرڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان بەردەوام لە مەیدانی چالاکیی دایە. فاتوش ئاماژەی بە چالاکی مانگرتن لەخواردنەکەی لەیلاگیوڤەن دا وتی ، " گەلی کورد فاشیزم هەڵبوەشێنێتەوە وگۆشەگیری دەشکێنێت."

کەجەکە: دەبێت بەرخۆدان لەدژی فاشیزم هەمووجیهان بگرێتەوە

دوای قسەکانی گوکسوونگوور، جەمیل بایک هاوسەرۆکی کەجەکە پەیامیکی ڤیدیۆیی ئاراستە میتینگەکە کرد. بایک لەپەیامەکەیدا ئەوەی خستەڕوو کە ئیتر گۆشەگیری سەر ڕێبەرئاپۆ قەبوول ناکرێت و سڵاوی نارد بۆ چالاکانی مانگرتوو لەخواردن. جەمیل بایک وتی، " بەرخۆدانی بەهەیبەتی گەلی کورد گۆشەگیری دەشکێنێت وئۆجالان وکوردستان ئازاد دەکرێت. ئێمە دەبێت لەدەوری هەڵمەتی' ئێمە گۆشەگیری بشکێنین، فاشیزم هەڵبوەشێنینەوە وکوردستان ئازادبکەین' کۆببینەوە و تێکۆشانی خۆمان بەهەمووجیهاندا بڵاوبکەینەوە.

ئێمە عەفرین ئازاد بکەین

لەمیتینگەکەدا لەسەرناوی تەڤ-دەم ئالدارخەلیل قسەی کرد و ئاماژەی بە بەرخۆدانی چالاکانی مانگرتووەدا و وتی:" بە ڕۆژئاوای کوردستانەوە، بەبەرخۆدانی گەلی کورد لەهەرجێگەیەکی جیهاندا، گۆشەگیری سەرڕێبەرئاپۆ تێکدەشکێت. دەبێت گەلەکەمان باش بزانن، کەعەفرین ئازاد دەکەن. ئێمە بە ئازادی رێبەرەکەمان کوردستان ئازادبکەین."

ک-ش