هەڵوێستی دژی سەرۆک وەزیری نوێی عێراق

لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ەوە لە عێراق خۆپیشاندان لەدژی حکومەت دەستیپێکرد. لەم قۆناغەدا سەرۆکوەزیری نوێ هەڵبژیردرا. تا مانگێکی تر پێویستە محەمەد تۆفیق عەلاوی حکومەت پێکبهێنێت.شەقامیش بەسەر دووبەشەوە دابەش بووە.

بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی شەممە محەمەد تۆفیق عەلاوی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپارد. تا مانگێکی تر پێویستە عەلاوی حکومەت پێکبهێنێت.

عەلاوی لە کاتی حکومەتی مالکی دا دوو خول وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بووە. بە هۆی فشاری شەقام عادل عەبدولمەهدی دوو مانگ لەمەوبەر دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیری بەردا.

دوای دانوستانی نێوان پارتەکان دەستلەکارکێشانەوەکەی عەبدولمەهدی قبوڵکرا. دواتر موقتەدا سەدر بۆ دیارکردنی کاندیدی نوێ بۆ سەرۆک وەزیری ڕۆلیکی سەرەکی بینی.

لە ماوەی مانگێکدا پێویستە عەلاوی کابینەی نوێ پێکبهێنێت. چالاکوانانیش داوایان کرد لە کابینەی نوێدا تەکنوکراتی سەربەخۆ کاندید بکرێن.

عەلاوی: بەردەوامی بە چالاکیەکانتان بدەن

عەلاوی لە سەر تویتەر ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، دەیەوێت خزمەتی چالاکوانان بکات و وتی، "چەند خولەکێک لەمەوبەر من کەسێکی نۆڕمال بووم. ئێوە بۆ گۆڕانکاری زۆر هەوڵتاندا. من بەوە سەربەرزم. لە ئێستادا منیش بەردەوامی بە خەباتەکە دەدەم. دەمەوێت بەردەوام بن لە سەر چالاکیەکانتان. ئەگەر ئێوە لەگەڵ من نەبن، من بە تەنها دەمێنمەوە و ناتوانم شتێک بکەم.

سەدریش ڕایگەیاند، پشتگیری لە عەلاوی دەکات.

شەقام دابەش بووە

لە شەقام دوو هەڵوێست ڕاگەیەندرا. دوای دیاریکردنی عەلاوی بەشێک لە گۆڕەپانی بەخدا کۆبوونەوە و پشتگیریان لە عەلاوی کرد. بەڵام لە زۆر شارەکان خۆپیشاندەران ناڕەزاییان پیشاندا. بەشێک لە خۆپیشاندەران پێیان وایە، عەلاوی ناتوانێت سیستم بگۆڕێت. لە نەجەف و دیوانیە لە شارە پیرۆزەکانی شیعەکانن، خۆپیشاندەران لەدژی عەلاوی دروشمیان وتەوە.

ف.ق