واشنتن پاتریۆتەکانی لە عێراق خستەکار

رۆژنامەى واشنتۆن پۆست بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئەمریکا لە چوارچێوەى پاراستنی هێزەکانى لە عێراق، سیستمی موشەکی بەرگریی پاتریۆتی لە عێراق خستەکار.

سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن، ئەمڕۆ ئەمریکا سیستمی بەرگریی پاتریۆتی لە عێڕاق کارپێکرد لە پێناو پاراستنی بارەگەکانی و ئەو ناوچانەی کە ڕوبەڕوی هێرش بووەتەوە لە ماوەی ڕابردودا.

بەرپرسانی ئەمریکا لە ڕاگەیاندنەکان باس لەوە دەکەن، کە سیستەمی بەرگریی پاتریۆت لە ناوچەی عەین ئەسەد و ناوچەی سەربازیی ئەمریکا لە هەولێر کارپێکراوە، ئەمەش لە کاتێکدایە، کە ئەمریکا دەوڵەتی ئێران تۆمەتبار دەکات بەو هێرشانەی کە دەکرێتە سەر سەربازگەکانی لە عێڕاق.

ئەمریکا لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەهدی موهەندیسی جێگری لە عێراق و هەروەها موشەکبارانکردنی بنکەى سەربازیی عەین ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە، بوونە هۆی ئەوە کە لە چەند مانگی ڕابردوو بە شێوەیەکی چڕ بوردومانی چەند سەربازگەیەکی حەشدی شەعبیی نزیک لە ئێران بکات و ئەمەش وایکرد لە پێناو پاراستنی هێزەکانی خۆی لە هێرشی پێچەوانەی ئێران، سیستمی بەرگری پاتریۆت دامەزرێنێت بۆ سەربازگەکانی لە عێڕاق.

ژ.ت