ڕێگا بە هاوڵاتیان نادرێت بەشداری لە مەراسیمی تەرمی گۆکچەک بکەن
پارێزەر ئایشەگول چاغتای لەبارەی تەرمی ئیبراهیم گۆکچەک کە بۆ قەیسەری برا وتی، "بە بیانۆی قەدەغەی هاتوچۆ، ڕێگا بە هاوڵاتیان نادرێت بەشداری لە مەراسیمی تەرمی گۆکچەک بکەن.
پارێزەر ئایشەگول چاغتای لەبارەی تەرمی ئیبراهیم گۆکچەک کە بۆ قەیسەری برا وتی، "بە بیانۆی قەدەغەی هاتوچۆ، ڕێگا بە هاوڵاتیان نادرێت بەشداری لە مەراسیمی تەرمی گۆکچەک بکەن.
تەرمی ئەندامی گروپی یۆروم ئیبراهیم گۆکچەک کە دوای ٣٢٣ ڕۆژ لە مانگرتن و دوو ڕۆژ لە کۆتاییهێنان بە مانگرتنەکە شەهید بوو، لە پزیشکی دادوەری ڕادەگیرا، شەوی ڕابردوو لەگەڵ پۆلیس بۆ گۆڕستانی گوسولهانەسی گواسترایەوە.
ئایشەگول چاغاتای پارێزەری ئیبراهیم گۆکچەک ڕایگەیاند، بە درێژی شەوی ڕابردوو تەرمی گۆکچەک لە گۆڕستانەکە ڕاگیرا و وتی، "لەگەڵ خزم و براکەی ئێمە دەچین تەرمەکە وەربگرینەوە و لە گۆڕساتنی هالەپ هۆجا تەرمەکەی بەخاکدەسپێرین.
چاغتای ئاماژەی بەوەکرد، باسی ئەوەکراوە سوڵتان گوکچەک هاوسەری ئیبراهیم گۆکچەکیش کە لە زینداندایە بۆ ئەوەی بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات بۆ قەیسەری ڕەوانەکراوە، بەڵام ئەوەش پشتڕاست نەکراوەتەوە و وتی"ڕاگەیەنرا سوڵتان گۆکچەک بۆ قەیسەری گواستراوەتەوە، بەڵام ئێمە پەیوەندیمان لەگەڵی نییە. نازانین سزای دەدەن یان نە، بەڵام ئێمە کاری لەسەر دەکەین. کاتێک تەرمەکە وەربگیرێتەوە، دەیانەوێت قەدەغەی هاتوچۆ بکەنە بیانۆ و ژمارەی ئەو کەسانەی بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن، سنوردان بکەن، لە دەرەوەی خزمەکانی ڕێگا بە کەس نادرێت بەشداری بکات.
کاتێک دوێنێ تەرمی گۆکچەکیان بردە قەیسەری لە ناوچەی باشکاپنار کۆمەڵێک نەژادپەرست هەوڵیاندا تەرمەکە لە قەیسەری بەخاکنەسپێردرێت. گروپە رایانگەیاند، ئەگەر تەرمەکە بشارنەوە دەچێن دەریدەهێنینەوە و دەیسووتێنین.
ف.ق