ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا رۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆزکرد

ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردیان بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر پیرۆز کرد.

ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا، واتە لە وڵاتانی سوید، نەرویج، دانیمارک و فینلاندا رۆژبوونی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان لە رێکخراوەکان، لە ماڵان، لە حەوشەکان و باڵکۆنەکاندا پیرۆزکرد.

کوردستانیان بەهۆی رێوشوێنەکانى دژ بە ڤایرۆسی کۆرۆنا نەیتوانی رۆژبوونی ئۆجالان بەشێوەی جەماوەری پیرۆز بکەن، بۆیە بە ئەنجامدانی چالاکیی جۆراوجۆر رۆژبونی ئۆجالانیان پیرۆزکرد و داواى ئازادکردنیان کرد.

ژنانی کورد لەگەڵ منداڵەکانیان لە رێکخراوەکان، لە ماڵەکانی خۆیاندا کۆبوونەوە و وێنەکانی ئۆجالانیان بە دیوارەکانەوە هەڵواسی و ئاڵاکانی بزووتنەوەى ئازادیی کوردیان بەرز کردەوە. کوردستانیان دواى پیرۆزکردنی رۆژبوونی ئۆجالان پەیامی دڵسۆزیی خۆیان بۆ ئۆجالان دووبارەکردەوە.

لە هەندێک لە شارەکاندا ژنان لە حەوشەی ماڵەکانیان و لە باڵکۆنەکاندا رۆژبوونی ئۆجالانیان پیرۆزکرد.

لە شاری کۆپنهاگی پایتەختی دانیمارک هۆزان فیگەن لە چالاکیی پیرۆزکردنەکەدا گۆرانیی بۆ ئۆجالان چڕی.

هەروەها لە پیرۆزباییەکەدا دروشمەکانى "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بێ سەرۆک ژیان نابێت"، "ئازادی بۆ ئۆجالان" وترانەوە.

ژنانی کورد لە بەردەوامیی چالاکییەکاندا بۆ داوای ئازادیی ئۆجالان و زیندانیانی هەڵمەتێکیان دەستپێکردووە.

ژ.ت