گۆشەگیری لە کوچوک چەکمەجەى ئیستەنبول ئیدانە کرا

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر لە ناوچەى کوچوک چەکمەجەى ئیستەنبول لە دژی گۆشەگیری پۆستەرێکیان هەڵواسی.

ئەندامانی دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر بۆ ئیدانەکردنی گۆشەگیریی سەر رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئەو زوڵمەى لە زیندانییە سیاسیەکان دەکرێت، لە ناوچەى کوچوک چەکمەجەى ئیستەنبول چالاکییەکیان ئەنجامدا.

دەستپێشخەریی ژنانی پرشنگی خۆر شەوی رابردوو لە چالاکییەکەیاندا پۆستەرێکیان لەسەر پردێکى گەورەى ناوچەکەیان هەڵواسی و لەسەر پۆستەرەکە گۆشەگیری و زوڵمی سەر زیندانیانی سیاسییان ئیدانە کردبوو.

'چالاکییەکانمان زیاتر دەکەین'

لە راگەیاندراوی ئەو دەستپێشخەرییەدا هاتووە "ئێمە بە رای گشتی و دەوڵەتیى کۆماری تورکیای فاشیستی رادەگەیەنین، تاوەکو گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ و هاوڕێیانمان بەردەوامیی هەبێت، ئەوا لە کوردستان و گەورە شارەکانی تورکیادا چالاکییەکانى ئێمەش زیاتر دەبن".

ژ.ت