ئەنجامنامەی کۆڕبەندی لوبنان ئاشکرا کرا

کۆڕبەندی "لەپێناو رۆژهەڵاتی ناوینی دیموکراتیک، رێگایەک بەرەو ئاشتی" کە لە ١٣ی حوزەیراندا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دەستیپێکردبوو، دوای دوو رۆژ بە ئەنجامنامەیەک کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ئەنجامنامەی کۆڕبەندەکە لەلایەن سەیف عەدنان مامۆستای زانکۆی عێراقیەوە خوێندرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، کە هۆکاری سەرەکی ئەوەی بوونەتە رێگر لە بەردەم وەرچەرخانی دیموکراتیک بریتنین لە نەژادپەرستی، ئایین، مەزهەب و بەردەوامی پرسی پێشێلکردنی مافەکانی ژنانە.

ئەوەش خرایەڕوو کە تێپەڕاندنی ئەو دۆخە پێویستی بە نەخشەڕێگای جیاوازە و باس لەوەکرا کە پرۆژەی نەتەوەی دیموکراتیک کە لەلایەن رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە پێسکەش کراوە، بناغەی چارەسەری سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیە.

لە ئەنجامنامەکەدا داوای ئازادیی جەستەیی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرا و ئەوەش خرایەڕوو، "وزە، ئاو و زۆر پرسی سیاسی و کولتووری لە رۆژنەڵاتی ناوەڕاست دەتوانرێن لە رێگەی کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیکەوە چارەسەر بکرێن. بۆ ئەوەی ئەمانە دەستەبەر بن، دەبێت پێکەوە ستراتیژێکی هاوبەش بدۆزرێتەوە".

لە ئەنجامنامەی کۆتایی کۆڕبەندەکەی ١٣-١٤ی حوزەیراندا سەرنج راکێشراوە بۆ سەر چەندین بابەت، بە تایبەتی هۆکارەکانی بەدیلگیرانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، دۆخی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و سیستمی ئەشکەنجە لە ئیمراڵی.

لە راگەیەندراوی ئەنجامنامەکەدا باس لەوەکرا کە دۆسیەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دۆسیەی گەل و سیاسییە، بۆ هەڵگرتن و کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری کە زیاتر لە دووساڵە بەردەوامە، دەبێت گوشار و پشتیوانی نێونەتەوەیی بخرێتەگەڕ.

هـ . ب