٨ ی ئادار لە سەرحەد: ژنان مێژووییەکی نوێ دەنووسنەوە

لە سەرحەد ژنان بەبۆنەی ٨ ی ئادار، ڕژانە گۆڕەپانەکان و دووپاتیان کردەوە "مێژووییەکی نوێ دەنووسینەوە".

لە شارەکانی هەرێمی سەرحەد، ٨ ی ئادار، ڕۆژی جیهانیی ژنانی کرێکار بە جۆشوخرۆشەوە بەرزڕاگیرا.

ئیدر

لە ئیدر ژنانی ڕێپێوانیان کرد، ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەییەوە بەشداریان کرد و هەڵپەڕکێیان کرد.

لە چالاکییەکەدا پەرلەمانتاری دەم پارتی، گوڵجان کاچماز سایگیت ڕایگەیاند هەرگیز ئاڵای ژنانی تێکۆشەر ناکەوێت، تا ئازاد و دادپەروەری و یەکسانی نەچەسپێت. هەروەها تیشکی خستەسەر چالاکییەکان بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گوتی: "پێویستە دەرگاکانی ئیمراڵی بکرێنەوە و گۆشەگیری کۆتایی بێت".

قەرس

لە شاری قەرس ژنان کۆبوونەوە. ژنان بە جلوبەرگی کوردی بەشداربوون و ئاڵای زەرد و سور و سەوزیان هەڵگرت.

پەرلەمانتار چیچەک ئۆتلو "ڕێپێوانی مەزنی ئازادی" بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بیرهێنایەوە، گوتی: "تا گۆشەگیری ئیمراڵی کۆتایی نەیەت و هاوڕێکانمان لە زیندان ئازاد نەبن، تێکۆشانمان بەردەوامە.

چالاکییەکە بە گۆرانی وهەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ئەرزەڕۆم

لە ئەرزەڕۆم ئاهەنگی ژنان ئەنجامدرا، کاندیدانی دەم پارتی و چەندەها ژن بەشداربوون، چەندین جار درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرزکرایەوە و گوڵ بەسەر ژناندا دابەشکرا.

ئەردەخان

لە ناوچەی گۆلانی ئەردەخان ژنان ئاهەنگیان سازکرد، هەڵپەڕکێ و جۆشێکی مەزن پیشاندرا.

لە چالاکییەکەدا هاوسەرۆکی شارەوانی ئەردیش یەڵدز چەتین کە قەیوم لە جێگەی دانراوە گوتی: "ژنان تا دوایی دژی ئەم سیستەمە تێدەکۆشن و سەردەکەون".

موش

لە موش کۆبوونەوەی ژنان ئەنجامدرا. ژنان و ئەندامانی مەجلیسی گەنجانی دەم پارتی، درووشم و پانکارتەکانیان بەرزکردەوە. ژنان تەماشای کلیپی "کەزی سور"یان کرد، چالاکییەکە بە هەڵپەڕکێ و هەلهەلە کۆتایی هات.

بەدلیس

لە ناوچەی تەتوانی بەدلیس بەجۆشێکی مەزنەوە ٨ ی ئادار پیرۆزکرا. ژمارەیەکی زۆری ژنان بەشداری ئاهەنگەکە بوون، ژنان بە جلوبەرگی کوردیەوە بەشداربوون و بۆ ماوەیەکی درێژ هەڵپەڕکێیان کرد.