٨ ژنی گەنجی تر چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە
٨ ژنی کوردستانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە.
٨ ژنی کوردستانی بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چوونە ڕیزەکانی گەریلاوە.
٨ ژنی گەنجی کوردستانی بە ڕاگەیاندراوێکی نوسراو گوتیان: "ئێمە لە ١٦ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێونەتەوەیین. لەو ڕۆژەوە ڕێبەرێتیمان لە ١٥ ی شوباتی ١٩٩٩ دیلگیراوە تا ئەمڕۆ لە کەسێتی ڕێبەرماندا هەموو کوردستان و گەلی کورد بەدیلگیراوە. بۆیە بەرخۆدانی ٢٦ ساڵەی رێبەرمان، هەموو سیاسەتی پاکتاو و قڕکردنی پووچەڵ کردەوە. بەم مانایە ئیمراڵی بەرامبەر بەرخۆدانی بێوێنەی ڕێبەرمان کاریگەرییەکەی لەدەستدا. بەم واتایە لە کەسێتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداریدا، ٢٤ کاتژمێر لەسەر کوردستان و بەتایبەت لەسەر ئێمەی ژنان سیاسەتی ترساندن بەڕێوەدەبرێت. لە کەسێتی ڕێبەرماندا، ژنانی قارەمانی کورد، گەنجانی کورد و هەموو گەلی کوردستان ساڵانێکە بەرخۆدان دەکەن، پاراستنی ناسنامە و زمان و چاندی کوردەواری کە بە ژیانی دیموکراتی ئازادی ژن و یەکێتی هەموو گەلان پێکدێت و ئەو بەرخۆدانە شکۆدارەی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا هەلومەرجی وەرگرتووە، ناو و ئیرادەی سەرکەوتنە".
دووپاتی دەکەنەوە وەک ئەو شەهیدانەی لە ١٩٩٩ دژی پیلانگێڕی جەستەی خۆیان کردە قەڵغانی زیندوو، ئەوانیش چرکەیەک بەبێ ڕێبەرەکەیان قبووڵ ناکەن، دەڵێن: "ئێمەی ژنانی گەنج بەرامبەر حەقیقەت و بەجێگەیاندنی شکۆی مرۆڤایەتی و ئەخلاقی خۆمان بە بەرپرسیار دەبینین. دژی گۆشەگیری و فاشیزمی ٢٦ ساڵە بە ئیرادە و ڕۆحی شەهیدانەوە ڕوودەکەینە ڕێبەرێتی و چیا ئازادەکان".
ژنانی گەنج دووپاتی دەکەنەوە بە پێداگرییەوە دژی داگیرکاری لە چوار پارچەی کوردستان سەرهەڵدان دەکەن و دەڵێن: "لە ٤ ی نیسان ڕوومانکردە خۆر و ڕێبەرێتی و تێکەڵی ڕیزەکانی گەریلا دەبین".
ژنانی گەنج ڕایدەگەیەنن ئەوان بە ڕۆحی شەهیدانی پێشەنگی وەک شەهید بیشەنگ و شەهید سارا ڕوویانکردۆتەوە تێکۆشان و بەڵێن دەدەن تۆڵەی شەهیدان لە فاشیزم بکەنەوە.
ژنان ئاماژە دەکەن بەوەی ڕژێمی فاشیست و پیاوسالاری ئاکەپە-مەهەپە بە هاوکاری ئەمریکا و ناتۆ بەردەوامە لە داگیرکاری کوردستان و ڕایدەگەینن گەلی کورد و تەڤگەری ئازادی بە قۆناغێکی شەڕێکی ئاشکرادا تێدەپەڕن، دەڵێن: "گەریلاکانی یەژاستار و هەپەگە بە ئیلهامی بەرخۆدانی ڕێبەرێتمان، بەتایبەت لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا لە هەموو جێگەیەک بەرخۆدانی مەزن دەکەن. بە چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکانی بەرامبەر هێزە فاشیست و کۆڵۆنیاڵیست لە دژی هەموو جۆرە چەکی کیمیایی و قەدەغەکراوەکان، فاشیزمیان تێکشکاند. هەموو ژنانی گەنج و گەنجانی وڵاتپارێزی ئاپۆیی دەزانن کە بە بەرخۆدانێکی لەم شێوەیە، لە هەموو کات زیاتر نزیکی ئازادی و ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان دەبینەوە، بانگەواز لە هەموو گەل و گەنجانی کوردستان دەکەین تا سێبەری دوژمن لە کوردستان دەسڕنەوە، ئەرکی وڵاتپارێزی خۆیان جێبەجێ بکەن".
ژنان جەخت دەکەنەوە، کوردستان بە کۆڵۆنی کراوە و ئەم ژیانە کۆیلایەتییە و ژیان نییە، لە کوردستان هەموو ڕۆژێک کۆمەڵکوژی دڕندانە بەڕێوەدەچێت و تاڵان و دەستدرێژی بەردەوامە و دەرفەتی ژیان نەماوە، دەڵێن: "لەسەر ئەم بناغەیە بانگەواز لە هەموو ژنانی گەنج و گەنجانی ئاپۆیی دەکەین بێنە ڕیزەکانی ئازادییەوە. پێویستە بە هیچ جۆرێک ئەوە لە بیر نەکەین کە بۆ دۆزێکی شکۆدار بەڕێ کەوتوون. بانگەواز لە هەمووان دەکەین، بەشداربن لەم تێکۆشانی شکۆدار و ئازادی".
ژنان جەخت دەکەنەوە ژیانێک بەبێ ڕێبەرەکەیان قبووڵ ناکەن و دەڵێن: "بەڵێنماندا لەنێو ڕیزەکانی پەکەکە-پاژک لەگەڵ شەڕڤانانی حەقیقەت هەنگاو بنێین. پێویستە هەمووان بزانن ئازاد تەنها بە ژیانێکی شکۆمەند و مرۆڤانە ڕێی تێ دەچێت. مافی هەمووانە وەک ژن و بەشکۆوە بژین. بانگەواز لە گەنجانی قارەمان و ژنانی گەنجی کوردستان دەکەین لەدەوری پەکەکە و پاژک تێبکۆشن، بانگەواز لە هەمووان دەکەین لە چیا ئازادەکانی کوردستان کە دەرفەتی پێکدێت، لەگەڵ ڕێبەرێتی کۆببنەوە".