٨ی مارس لە فەرەنسا: بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕش دەڕۆین

بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ف لە زۆر شوێنی دیاری کراو چالاکییەکانی تێکۆشان لە کوردستان بە پێشەنگایەتی ژنان گۆڕاوە بۆ شۆڕش و بووەتە هیوای هەموو ژنان.

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش لە ١٦٠ ناوەندی فەرەنسا چالاکی بەڕێوەچوو. لەسەر بانگەوازی کۆمەڵەی فێمینیست "Un Jour Sans Nous" (ڕۆژێک بەبێ ئێمە) مانگرتنێکی یەک ڕۆژە ئەنجامدرا و هەڵسەنگاندن بۆ سیستەمی پیاوسالاری کرا وپەیامی تێکۆشانی ژنان تا ئازادی ژن بەردەوامی دەبێت خوێنرایەوە.

مارسیلیا

ژنانی کورد ڕۆژی پێشوو بە چالاکییەک ناوی ژنانی شۆڕشگێڕیان لە شەقامەکانی مارسیلیا کردبوو و ٨ی مارسیان بە گوێگرتن لە ستران بێژێک دەست پێکردبوو، ئەمڕۆ بەپێشەنگایەتی ئەنجوومەنی ژنانی ئارین میرکان، لە گۆڕەپانی کانبیێرەوە بەرەو بارەگای پارێزگاری مارسیلیا ڕێپێوانیان ئەنجامدا.

 ژنان بە جۆش و خرۆشەوە لە ژێر بارانێکی بەخوڕدا لە ڕێپێوانەکەیاندا داوای ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان بەرزکردەوە، و سەرنجیان بۆ ٢٥ ساڵەی گۆشەگیری ڕاکێشا. ژنانی کورد بە دروشمی"ژن، ژیان، ئازادی" بەرەو نۆئایل بەڕێکەوتن و لەوێ لەگەڵ ژنانی فەرەنسی کۆبوونەوە و پێکەوە بەرەو بارەگای پارێزگاری مارسیلیا ڕێپێوانیان کرد.

پاریس

هەروەها لەسەر بانگەوازی ٧٠ ڕێکخراوی ژنان، ڕێکخراوە فێمینیستەکان، سەندیکاکانی کرێکاری و لایەنە سیاسییەکان لە پلاس گامبێتا کاتژمێر١٤:٠٠ ڕێپێوانیان دەستپێکرد. بزووتنەوەی ژنانی کوردی فەرەنسا (تەژەکە-ف) لە پێشەوەی ڕێپیوانەکەدا بوو. لافیتەی نووسراوی "ژن، ژیان، ئازادی" و وێنەی سەکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز و ئەمینە کارا کە لە ٩ی ژانویەی ٢٠١٣ و ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە پاریس تیرۆر کران، هەڵدابوو. لە میانی ڕێپێوانەکەدا بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە زمانەکانی فەرەنسی و تورکی وترانەوە. هەروەها لە ڕێپێوانەکەدا باس لە توندوتیژی دژی ژنان، چەوسانەوە و کاری ژنان، تاوانی ڕق و کینە بەرامبەر بە ژنان لە شەڕەکاندا کرا و باس لەوە کرا کە ژنانی کورد بە تێکۆشانێکی گەورە لە دژی دەسەڵاتی دەوڵەت و سیستەمی پیاوسالاری کۆنفیدرالیزمی دیموکراتیکیان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بنیاتنا.

ستراسبۆرگ

لە شاری ستراسبۆرگ ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش چالاکیی بەڕێوەچوو.

ڕێپێوانەکە کە لەلایەن ٢٥ ڕێکخراوی ژنان و ڕێکخراوە فێمینیستەکان و سەندیکاکانی کرێکاری و لایەنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری ژنانی زین بانگەوازی بۆ کرابوو، کاتژمێر ١٤:٠٠ لە پلەیس کلێبەر بەڕێوەچوو.

ئەندامانی دەستپێشخەری ژنانی زین سەر بە تەژەکە-فە، کە لە پێشەوەی ڕێپێوانەکەدا بوون، وێنەی شەهیدانی پاریسیان بەدەستەوە بوو وبە زمانی فەرەنسی نووسراوی"ئێمەی ژنان، بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕش دەرۆین" بەرزکردەوە .

لە میانی ڕێپێوانەکەدا، چالاکانی دەستپێشخەری ژنانی زین، بروشورەکانی مێژووی شۆڕش و تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ ئازادی، ژنولۆژی و ڕۆڵی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە شۆڕشی ژناندا بەسەر چالاکواناندا دابەش کرد. ڕێپێوانان بەردەوام دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان بە زمانەکانی فەرەنسی و کوردی وتەوە.

مولهاوس

لە شاری مولهاوسی فەرەنسا کاتژمێر ١٧.٣٠ لە پلەیس دی لا بۆرس چالاکی ٨ی مارس دەستیپێکرد. ژنان بە بانگەوازی کۆمەڵەکانی فێمینیست بە دەستپێشخەری سەما یوجە، کۆبوونەوە و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سەرنجیان بۆ خەباتی هاوبەش ڕاکێشا. پێش ڕێپێوانەکە، ڕێکخراوە بەشدار بووەکان لێدوانێکیاندا و هونەرمەند زەریف زەرین گۆرانیەکی بۆ شەهیدانی پاریس پێشکەشکرد.

لە کۆتایی ڕێپێوانەکە، بە بەردەوامی دروشمی "شەقام هی ئێمەیە" و "ژن، ژیان، ئازادی" لە ڕێپێوان و گردبوونەوەکە سەرنج بە گرنگی یەکگرتوویی ژنان ڕاکێشرا.