٨ی مارس لە سیدنی پیرۆز کرا

لە شاری سیدنی ئوستراڵیا لە ناوەندی کۆمەڵەی دیموکراتیکی کورد (نەجەدەکە) بە بۆنەی ٨ی مارس رۆژی جیهانی ژنان مەراسیمێکی پیرۆزبایی بەڕێوەچوو.

سیناتۆری پێشووی پارتی سەوزەکان لی رهیانۆن و نوێنەری گەلی تامیلیش بەشدارییان لە مەراسیمی پیرۆزبایی ٨ی مارسدا کرد.

سیناتۆری پێشوو لی رهیانۆن باسی لەوەکرد، کە تێکۆشانی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ژنانی کورد کە پێشەنگایەتی بۆ ژنانی جیهان دەکەن، بۆ ئەوان سەرچاوەی سوودوەرگرتنە.

هاوسەرۆکی نەجەدەکە گولای ئاڵکان رایگەیاند کە ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە هەمان کاتدا ئازادی ژنانە و دەستنیشانی کرد کە تا کۆتایی بە گۆشەگیری و بە دیلگیران دەهێنن، ژنان درێژە بە تێکۆشان دەدەن.

ئەندامی نەجەدەکە رۆناهی قەندیلیش وتەیەکی کورتی پێشکەش کرد و هۆنراوەی 'من ژنم'ی باشاک دێرسیمی خوێندەوە.

پشان هونەرمەندان رۆژ و دیجلە چوونە سەر شانۆ و گۆرانییان پێشکەش کرد.

دواتر بەشداربووان بە گۆرانییەکانی هونەرمەند مەسعود مەد هەڵپەڕکێیان کرد.

هـ . ب