بە ڕۆحی ٨ی مارسەوە بەرخۆدان بەرز دەکەینەوە!

لە ئێلح هەزاران کەس بەشدارییان لە گردبوونەوەی ٨ی مارسدا کرد. لە گردبوونەوەکەدا وترا "با لە دژی سیاسەتە گەندەڵەکانی سیستەمێک کە ژنان بە ئامانج دەگرێت تێکۆشان بکەین، بە ڕۆحی ٨ی مارسەوە بەرخۆدانمان بەرز بکەینەوە."

بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنانی زەحمەتکێش، لە شاری ئێلح گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو. ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بە پێشەنگایەتی بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە پارکی ژنان گردبوونەوە.

سەرەڕای دایکانی ئاشتی، زۆرێک لە ژنەکان نووسراوەکانی"با گۆشەگیری لە ئیمرالی نەمێنێت" و "هاوسەرۆکایەتی هێڵی مۆری ئێمەیە"، "کوشتنی ژنان سیاسییە"، "ناتوانن ڕۆژەکەمان تاریک بکەن"، "بژی بەرخۆدانی ژنان" بەدەستەوە هەڵدابوو.

هەروەها وێنەی ژنە کوژراوەکانی ناگیهان ئاکارسەل، ئیپەک ئەر، ڕۆژڤەلات کزماز، دیلان کۆرکماز، گوڵستان دۆکو و ژینا ئەمینیان بەرزکردەوە.

هەروەها مەیاسر ئاکداغ ئەندامی مەجلیسی دایکانی ئاشتی لە کۆبوونەوەکە داوای یەکڕیزیی لە گەلی کورد کرد و وتی: "دایکانی ڕۆژی شەممە لە ئیشکگریی دادپەروەریدان. پێویستە دەستبەجێ داواکارییەکانیان وەربگیرێت. ئەگەر ئێمەی کورد یەکڕیزی خۆمان دروست بکەین، لە هەموو بوارەکانی تێکۆشاندا سەرکەوتوو دەبین. یەکگرتوویی گەورەترین هێزی ئێمەیە. کەس ناتوانێت بەرامبەر بە تێکۆشانی گەلی کورد بوەستێت. هەزار سڵاو لە تێکۆشان وپێشەنگایەتی ژنان.