بە دیمەن

بە پێشەنگایەتی تێکۆژن بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێپێوان ئەنجامدرا

ژنانی گەنج لە شتوتگارت بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی" ڕێپێوان ئەنجامدرا.

ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان

لە شاری شتۆتگارتی ئەڵمانیا بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕێپێوان ئەنجامدرا.

دەیان ئەنتەرناسیۆنالیست و ژنانی گەنجی کورد کاتژمێر ١٤:٠٠ کۆبوونەوە، پانکارتی "ژن، ژیان، ئازادی، سەربخە ئازادی" و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵای تێکۆژنیان بەرزکردەوە.

لە تەواوی ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "گەنجان فیداکاری ڕێبەر ئاپۆن" و "دیکتاتۆر ئەردۆگان" بەرزکرایەوە.

گەنجان دووپاتیان کردەوە ٣ ساڵە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نییە و نیگەرانی خۆیان دەربڕی.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکرایەوە بەبێ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جڤاک ئازاد نابێت، تیشکخرایە سەر ئەوەی ئامانجی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لەناوبردنی گەریلاکانی ئازادی کوردستانە، هاوشان لەگەڵ تەشەنەکردنی ژنکوژی و توندوتیژی دژی ژنان لە جیهاندا، هەوڵدەدرێت لەڕێگەی کەناڵە دیجیتاڵیەکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و فیلمەکانەوە ژنان و گەنجان لە تێکۆشان دووربخرێنەوە، هەروەها دەڵێت: "ئێمە دەتوانین بۆ جیهانێکی دادپەروەر و ئازادتر بە یەکێتی و یەکگرتووی تێبکۆشین. وەرن پێکەوە بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەموو گەلانی بندەست بەرخۆدان بکەین. پێکەوە بەهێزین و هەرگیز سەر نەوی ناکەین. تا ئازادی جەستەیی ڕێبەرمان مسۆگەر دەبێت، هەموو ڕۆژێک مافە دیموکراتیکەکانمان بەکاردەهێنین".