بالیکایا: ئێمە لەسەر هێڵی ئازادی ژنان خاوەن ئیرادەین

لە ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، سەڤەراڵ بالیکایا ڕایانگەیاند، کە بە پێی پێوەرەکانی ئیدارەی ڕێوەبەری هەرێمە دیمۆکراتیەکان، بڕیاریان داوە هێڵی ئازادی ژنان لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا جێبەجێ بکەن.

لە ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی، سەڤەراڵ بالیکایا ڕایانگەیاند کە لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکانی ٣١ی ئازاری ٢٠٢٤دا، هەم ئەو شارەوانیانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، هەم دەستکەوتەکانی ژنان کە بەتاڵان براون بەدەست دەهێننەوە و بۆ ئەمەش تێکۆشان دەکەن.

بالیکایا لە ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) قسەی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات کرد. بالیکایا بەبیری هێنایەوە کە ئەوان لە ٢٠٠ ناوەند هەڵبژاردن ئەنجام دەدەن، یەکێک لە ئەرکە سەرەکییەکانی پارتەکەیان نوێنەرایەتیکردنی ژنانە و دەڵێت:"بەتاڵان بردنی دەستکەوتەکانی ژنان جددیترین شێوەی تاڵانکارییە، بەبێ تێکۆشانی ژنان و ڕزگاری ژن، ئازادی کۆمەڵایەتی بەدی نایەت". بۆیە ڕێکخستنی ژنان و ڕزگارکردنیان گرنگییەکی سەرەکی هەیە."

بە بڕیارەوە لەسەر هێڵی تێکۆشانی گەورەوە

بالیکایا ڕایگەیاند، کە ئەوان وەک ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی بۆ هەڵبژاردنە هەرێمیەکان کارێکی گەورەتریان بەدەستەوە هەیە، بەتایبەتی لەسەر گەڕاندنەوەی دەستکەوتەکانی ژنان، بەو بۆنەوە ​​بڕیاری دامەزراندنی هێڵێکی گەورەی تێکۆشان دیاری کراوە، لە لایەکی ترەوە کار بۆ کۆتاییهێنان بە هەژاری ژنان و دەرئەنجامەکانی یەکێکە لە ئەرکە سەرەکییەکان لە داهاتووی ئەم پرۆسەیەدا، بەتایبەت دژی ئەو سیاسەتانەی حکومەت کە ژنان لە ژیانی کۆمەڵایەتی دوور دەخاتەوە و بە مانەوەیا لە ماڵەوە سنوودار دەکات، تێکۆشان دەکات و هاودەنگە لەسەر بەڕێوەبردنی کاری کۆمەڵایەتی ژنان.

ئێمە زەوتکراوەکانمان دەگەڕێنینەوە

بالیکایا وەبیری هێنایەوە کە قەیومەکان زۆرترین هێرشیان کردە سەر دامەزراوەکانی ژنان و ئاماژەی بەوەدا کە هەم بۆ وەرگرتنەوەی شارەوانییە دەستبەسەرداگیراوەکان تێکۆشان دەکەن، هەم دەیانەوێت دەستکەوتەکانی ژنان بگەڕێننەوە. بالیکایا ئاماژەی بەوەدا بە دانانی قەیوم لەبری سەرۆک شارەوانیە هەڵبژێردراوەکان و دەستبەسەرداگرتن و زەوت کردنی شارەوانییەکان، دەست بەسەر دەستکەوتەکانی ژناندا گیرا. لە شارەوانیەکاندا هەلی کار بۆ ئافرەتان دابین دەکرا ،کۆتایی پێهێنرا، سەنتەر و ناوەندەکانی بەرهەمهێنانی هاوبەش داخران، بۆیەگرنگترین ئەرکمان لە هەڵبژاردنەکاندا بریتییە لە وەرگرتنەوەی شارەوانییەکان و دروستکردنی مۆدێلێکی حکومەتی هەرێمی."

بانگەوازی دەکەین با پێکەوە سەرکەوین

بالیکایا ئاماژەی بەوەدا کە ئەنجومەنی ژنانی دەم پارتی جارێکی تر ڕایدەگەیەنێت کە بەپێی پێوەرەکانی ڕێوەبەری هەرێمە دیموکراتییەکان، بڕیاریان داوە هێڵی ئازادی ژنان لە هەڵبژاردنە هەرێمیەکاندا جێبەجێ بکەن و وتی:"ناوەڕۆکی سەرەکی چەمکی بەڕێوەبردنی خۆجێی ژنانن، بەم ئامانجەوە بۆ هاوسەرۆکایەتی و نوێنەرایەتی بنەمای یەکسانی زۆر گرنگە ژنان هانبدرێن بۆ بەربژێرکردنیان و بە دەرفەتی بانگەشەوە خۆیان زیاتر بەهێز بکەن و بەرامبەر دەسەڵاتداری پیاو سەر دانەنوێننن، پێکەوە کاربکەن، هەتا پێکەوە سەرکەوتوو بن. سەردەمی دەم پارتی سەردەمی ژنانە، سەردەمی ئازادییە."