باشاران: دەوڵەت دەیەوێت ژنان هەژار بن

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ، لە چوارچێوەی کۆبوونەوەکانی 'نا بۆ هەژاری ژنان' لە دیلۆک لەگەڵ ژنان کۆبووەوە. باشاران ڕایگەیاند، کە سیاسەتی دەوڵەت ئەوەیە کە ژنان هەژار بکەن.

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە "نا بۆ هەژاری ژنان" لە دیلۆک بەردەوامە. شاندەکەی ئەنجومەنی ژنان لە باڵەخانەی هەدەپە لە ناوچەی شاهین بەی لەگەڵ ژنان کۆبوونەوە و دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ژنانی کرێکار،  ئەندامانی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی و چەندین ژنی دیکە ئامادەیی کۆبوونەوەکە بوون.  لە کۆبوونەوەکەدا نوران ئیمیر پەرلەمانتاری هەدەپە قسەی کرد و ڕایگەیاند، کە رێگا نادەن ژنان بە هەژاری بهێڵنەوە.

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە ئایشە ئاجار باشارانیش رایگەیاند، کە ئەوان دادپەروەرییان بۆ هەمووان دەوێت، کە ژنان لە هەموو شوێنێک ڕووبەڕووی زوڵم دەبنەوە و هەمیشە ژنان تۆمەتبار دەکرێن. باشاران وتیشی:"ژنان لەبەرئەوەی داوای ئازادی دەکەن، ڕووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە و ئەو ژنانەی کار دەکەن موچەیەکی باش وەربگرن"

 باشاران ڕایگەیاند، کە لە ١٨ ناوچەدا لەگەڵ ژنان دانیشتووە و وتی: هەژاریی ژنان سیاسەتێکی دەوڵەتە. ئێمە دەبێت لە دژی ئەو سیاسەتە تێکۆشان و ڕێکخستنەکانمان زیاتر بکەین"

کۆبوونەوەکە بەپێشنیار و رێگەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان بەردەوام بوو و گفتوگۆی لەسەرکرا. 

شاندی ژنانی هەدەپە لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ئەو ژنانەی کە لە کارەکانیان دەرکراون، کۆدەبنەوە.

ف.ق