بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم زنجیرە چالاکییەکانی ڕەژاک لە کەرکوک بەردەوامە
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕەژاک بەردەوامە لە چالاکی جۆراوجۆر.
لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی بەبۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان ڕەژاک بەردەوامە لە چالاکی جۆراوجۆر.
ڕۆژی یەکشەممە لە شاری کەرکوکی باشوری کوردستان، بەبۆنەی رۆژی ٢٥ی نۆڤەمبەر لە بەردەوامی چالاکییەکانیدا، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان لەژێر دروشمی (لەدژی ڕەشەکوژی ژنان بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی لە تێکۆشان بەردەوامین) هەستا بە بەهەڵواسینی دەیان پۆستەر لە سەرەتاسەری شار بە مەبەستی بڵاوکردنەوەی پەیامی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان.
جێگای باسە پۆستەرەکان لە گەڕەکانی (ڕەحیم ئاوا، سەرچنار، شۆرجە، قەڵای کەرکوک، ئەڵماس) و چەند گەڕەکێکی دیکەی شاری کەرکوک هەڵواسرا، جێگای ئاماژەیە چالاکییەکانی (ڕەژاک) بە چالاکی جۆراوجۆر بەردەوامە و ماوەی ١٦ رۆژ دەخایەنێت.