"بەڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکارییە"
ژنان لە ناوچەی عامودا بەشداری ڕێپێوانی ٨ ی ئادار بوون، پەیامیان دا "بەڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکارییە".
ژنان لە ناوچەی عامودا بەشداری ڕێپێوانی ٨ ی ئادار بوون، پەیامیان دا "بەڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکارییە".
بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنانەوە، کۆنگرەی ستار لە ناوچەی عامودا ڕێپێوانێکی ڕێکخست. دانیشتووانی عامودا، ئەندامی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) بەشداری ڕێپێوانەکە بوون.
ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی شەهید جیهاد لە ناوەندی ناوچەکە هەتا گۆڕەپانی ژنی ئازاد بەردەوام بوو.
ئاڵای کۆنگرەی ستار، وێنەی جێگری هاوسەرۆکایەتی مەجلیسی قامیشلۆ، شەهید ڕەیحان عامودا (لیمان شوێش) و هاوسەرۆکی مەجلیسی قامیشلۆ شەهید یوسرا دەروێش، شەهیدانی کۆمەڵکوژی هەلنج و پانکارتەکان بە نووسینی "بەڕێکخستنبوونی ژنان وەڵامی هێرشەکانی داگیرکارییە" و "بە ئیرادەی ژنی ئازاد سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری و گۆشەگیری لەناودەبەین" بەرزکرانەوە.
ژنان درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی بەرخۆدانی یەپەژە"یان بەرزکردەوە.
لەسەر ناوی کۆنگرەی ستار، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەکانی عامودا حەنا خالید قسەی کرد و ڕایگەیاند ژنان لە زۆرێک مافی خۆیان بێبەشن بەهۆی زیهنیەتی باوکسالارییەوە.
حەنا تیشکی خستەسەر بەئامانجگرتنی ژنان و گوتی: "ئامانجی ئەوان لەناوبردنی تێکۆشانی ژنانە، کۆنگرەی ستار بە ئایدۆلۆژیای ئازادی ژنان خۆی ڕێک دەخات، ئەنجامی خەباتەکەی لەنێو شۆڕشی ڕۆژئاوا دەردەکەوێت و ئیرادەی ژنان بەهێزتر دەبێت".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی هات.