بێریڤان باخچەجی: پەدەکە دەستکەوت و بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردی فرۆشت

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنای دەبەپە بێریڤان باخچەجی رایگەیاند، "پەدەکە لە بری ئەوەی بەرژەوەندییەکانی گەلی کورد بپارێزێت، بەرژەوەندییەکانی دەسەڵاتەکەی خۆی بە بنەما دەگرێت".

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنای پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) بێریڤان باخچەجی سەبارەت بە پەرەسەندنەکان و بابەتەگەرمەکانی رۆژ لە نوسینگەی راوێژکاری پارتەکەی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی سازکرد و لە بەشێکی قسەکانیدا سەبارەت بە کێشە و ئاریشە جیهانی و نێونەتەوەییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و زۆر ناوچەی جیهان وتی، "مۆدێرنیتەی سەرمایەداری لە قەیراندایە، لە دژی ژینگە، زیندەوەران و هەموو ئەوانەی لە پێناو مافەکانیان تێدەکۆشن دەستی بە شەڕ کردووە."

لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا باخچەجی ئەوەی خستەڕوو کە سیستمی پیاوسالار هەوڵ دەدات توندوتیژی لە دژی ژنان وەک شتێکی سروشتی نیشان بدات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "هۆکارەکەسی ئەوەیە کە ئاقڵی پیاو دەوڵەت ئەم توندوتیژیەی بە پیرۆز دادەنێت. ئێمە ئەوە لە کوستنی ژینا ئەمینیدا دەبینین کە رژێمی ئێران بۆ ئەوەی خۆی لە سەر پێڕابگرێت ئەوەی کرد. ئێمە ئەوە لە بڕیارەکانی ئەو رژێمەدا دەبینین. دەرکردنی سزای لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و شەریفە محەمەدی یەک لە نمونە دیارەکانی ئەوەیە.

هەر لە درێژەدا وتی: "لەمڕۆماندا ئەوەی تاریکی دەڕەوێنێتەوە  ورایدەماڵێت، فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادییە. ئێمە پێداگرین کە درێژە بە تێکۆشان بدەین. ئێمە لە سەر هێڵی پەخشان عەزیزین کە دەڵێت: 'لە مردن ناترسین، لە ژیانێکی بێسکۆ دەترسین'. ئێمە دەستکەوتەکانی ژنان دەپاڕێزین و گەورەتری دەکەین".

وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی دەبەپە ئاماژەشی بە توندوتیژی لە دژی ژنان لە تورکیا کرد و جەختی کردەوە کە لە دوای ئەوەی پەیماننامەی ئیستەنبوڵ لەلایەن حکومەتی تورکیاوە هەڵوەشێندراوەتەوە و لەو پەیمماننامەیە کشاوەتەوە توندوتیژیەکان زیادیان کردووە و لە شەس مانگی یەکەمی ٢٠٢٤دا ٢٠٥ ژن کوژراون و ١١٧ ژنیش بە شێوەی گوماناوی گیانیان لەدەستداوە. ئەمە وەک ئاماری شەڕی نێوان دوو وڵاتە، شەڕی توندوتیژی پیاوانە لە دژی ژنان کە هەوڵ دەدرێت وەک بابەتێکی ئاسایی نیشان بدرێت.

بێریڤان باخچەجی بەشێکی دیکەی قسەکانی تەرخان کرد بۆ هێرشە دایرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک و چاوساغی و هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ ئەو هێرشانە و لەو رووەوە وتی، "ئەقڵیەتی کۆلۆنیالیست ئەمڕۆ لە دژی کوردان لەگەڵ پەدەکە لەهاوکاریدایە. لە هەرێمی فیدڕآڵی کوردستان بارەگا دروست دەکات و هێرش دەکاتە سەر گەل، ئەوان بە زۆرەملێ لە شوێنی خۆیان هەڵدەتەکێنێت و دەریان دەکات. خاڵە سەربازیەکانی پەدەکە بە دەست دەوڵەتی تورکەوەن. پەدەکە ئیتر پارتێکی سیاسی نییە، وەک بنەماڵەیەک لە شەڕی دژی گەلی کورد بەشدارە. خۆبەڕێوەبەری هەرێمی فیدڕآڵی کوردستان دەخاتە مەترسیەوە و وەک حکومەتێکی کۆلۆنیالیستی هاوکاری لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە دەکات. وەک ژنانی کوردستان بانگەواز لە پەدەکە دەکەین، کە بەرژەوەندیەکانی رۆژانەی خۆی خستووەتە پێش بەرژەونەدییە نەتەوەییە، ئێوە لەگەڵ دوژمنی کوردان هاوکاری دەکەن، ئێوە پێشەنگایەتی خیانەتتان کرد. بۆیەس ئەوانەی بە دروشمی 'ژیان، ژیان، ئازادی' لە شەنگال چەتەکانی داعشیان لەناوبرد، هەژارانی باشور، رۆڵە وڵاتپارێزەکانی کوردستان چیتر لەئێوەی قەبوڵ ناکەن. تەمەنی مانەوەتان لە سەر کورسی دەسەڵات وەک ئەوەی بیری لێدەکەنەوە درێژ نابێت".