'بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ ژنان گەیشتنە ئەم ئاستە'

لە بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات، خویناو خەلیل، وتی: "بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی ژانان گەیشتوینەتە ئەم ئاستە، بە شۆڕشی ڕۆژئاوا ئەو ژنانەی کە هەموو شتێکیان لێ قەدەغە کرابوو، لە هەموو بوارەکاندا خۆیان سەلماند و بوون بە پێشەنگ."

بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار، خوینا خەلیل بەڕێوەبەری کۆمیتەی هەرێمی کۆمەڵایەتی کۆنگرەی ستاری کانتۆنی فورات لە گەڵ ئاژانسی هەواڵی فورارت قسەی کرد.

خویناو خەلیل بە بۆنەی ٨ی مارسەوە پیرۆزبایی لە هەموو ئەو ژنانی تێکۆشەری کوردستان و هەموو ژنانی جیهان کرد و وتی: "کاتێک سەیری مێژوو دەکەین، لە کۆمەڵگەی سروشتیدا ژنان وەک خوداوەند بوون. سەرەڕای ئەوەی کومەڵگا، منداڵ و ژیانیان بەڕێوە دەبرد، دوای سەرهەڵدانی عەقڵیەتی پیاوسالاری، ژنە خوداوەندەکان، لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەم عەقڵیەتە، ئیرادە و بوونی ژنان لەناوچوون و کۆیلە کران.

بەسایەی ڕێبەر ئاپۆ، ژنان خۆیان سەلماند

خویناو لە درێژەی قسەکانیدا، سەرنجی دایە سەر شۆڕشی ١٩ی تەمووز و وتی: "پێش شۆڕشی ڕۆژئاوا، کە ژنان هێشتا لە ژێر کاریگەری عەقڵییەتی خێڵەکی و پیاوسالاریدا بوون و هەموو شتێک بۆ ژنان قەدەغە کرابوو، تەنانەت خەیاڵ و ژیانی ژنانیش سنووردار بوو، وەک: ژنێک گەورە دەبوو، هاوسەرگیری دەکرد، منداڵی دەبوو، توانای ئەوەی نەبوو بەرامبەر دەسەڵاتی پیاوان بوەستێتەوە، بەڵام بەسایەی رێبەر ئاپۆوە، ئەو بیرۆکەی کە ژن دەتوانێت هەر شتێک بێت بڵاوبووەو و ژنان بە شۆڕشی ڕۆژئاوا دژی ئەو عەقڵیەتە سەرهەڵدانیان کرد، بە تێکۆشانی خۆیان شکستیان بە عەقڵییەتی پیاوسالارییان هێنا و لە زۆر بوارەکانی کۆمەڵگادا بەشدارییان لە تێکۆشان کرد، نمونەی گەورەش یەکینەکانی پاراستنی ژنان (یەپەژە)یە."

ژنان لە دژی دواکەوتوویی سەرهەڵدانیان کرد

خویناو باسی لەوەشکرد، یەپەژە لە شەڕی کۆبانێدا، ئەو عەقڵیەتەی کە ژن تەنیا دەبێت لە ماڵەوە بن و ناتوانن هیچ بکەن، شکستی پێهێنا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ژن لە ڕێگەی شەڕ و تێکۆشانی خۆیانەوە نیشانیان دا کە ژن دەتوانێت هەر شتێک بێت. ژن لە سیاسیدا پۆست وەربگرێت، لە دیپلۆماسی و ئاستی بەرز و لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا، ئەرکی هاوبەشی پێشەنگایەتی خۆیان جێبەجێ دەکەن و هەمیشە لەپێناو خۆیاندا تێکۆشان دەکەن. لەهەموو جیهاندا هیچ سیستەمێکی هاوسەرۆکایەتی نییە، بەڵام ژنان سەلماندوویانە کە دەتوانن لەو پۆستەدا ئەرک بگێڕن."

بە ملیۆنان ژن سەریان هەڵداوە

خویناو ئاماژەی بەوەشدا کە، ئێستا بە ملیۆنان ژن سەریان هەڵداوە، ژنان ئێستا بە یەک هەڵوێستەوە دەڵێن؛ چی ڕووبدات با ڕووبدات، ئێمە بەردەوام دەبین لە تێکۆشان. ئێمەش وەک کۆنگرەی ستار، لەوێ دژی توندوتیژی ژنان دەبینەوە. ژنان خاوەن هێزێکی زۆرن، ئەوەی کە ڕێگە بە کۆمەڵگا دەدات بەردەوام بە بوونی خۆی بدات بۆ خۆی بوەستێتەوە دیسان ژنان بۆخۆیانن. بە گشتی ژنان دەتوانن پێشەنگایەتی کۆمەلگا بکەن."

لە کۆتایی قسەکانیدا خوێناو ئاماژەی بەوەشدا شۆڕشی ڕۆژئاوا بە سایەی ژنان ڕزگاری بوو، دەوڵەتی تورک کە لە ئاستێکی بەرزدا دوژمنایەتی ژنان دەکات، بە دەیان پێشەنگی وەک شەهید ڕۆناسی و زەهرا و کردووتە ئامانج". ئێمە قەد دەست لە کار و تێکۆشان بەرنادەین و بە هەزاران ژن بە یەک هەڵوێستەوە سەرهەڵدەدەن و دەڵێن؛ گرنگ نییە چی ڕووبدات، بەڵام ئێمە بەردەوام لەسەر پێیان دەبین و ٨ی مارس لە هەموو ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین."