'بوونی ئابووری ژن لە ڕۆژئاوا گرنگە'
وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری ژنی کۆنگرە ستار گوڵستان موراد ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان ئەوەیە ژن ببێتە خاوەن پێگەی ئابووری خۆی، فکر و کەسایەتییەکی ئازادی هەبێت.
وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری ژنی کۆنگرە ستار گوڵستان موراد ئاماژەی بەوەدا ئامانجیان ئەوەیە ژن ببێتە خاوەن پێگەی ئابووری خۆی، فکر و کەسایەتییەکی ئازادی هەبێت.
کۆنگرە ستار لە ڕۆژئاوا لە خەباتەکانی بۆ پەرەدان بە توانی ژنان بەردەوامە، لەو ڕووەوە وتەبێژی کۆمیتەی ئابووری ژنی کۆنگرە ستار گوڵستان موراد بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.
گوڵستان موراد لە دەستپێکی قسەکانیدا لەسەر گرنگی ئابووری ژنان قسەیکرد و وتی: "کۆمیتەی ئابووری یەکێکە لە کۆمیتە گرنگەکانی کۆنگرە ستار. وەک ڕوونە لەبەر زهنیەتی پیاو لە کۆمەڵگەدا لە ڕووی ئابوورییەوە ژن بێ ڕۆڵکراوە و کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ژن داناوە. هەر وەک چۆن ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان باسیکردووە؛ ژن و ئابووری دوانەیەکی لێکدانەبڕاوون، لەبەرئەوەی ئابووری لەسەر دەستی ژن هاتە ئاراوە، ئەوەی ئابووری پێشخستووە بە دڵنیاییەوە ژن. بۆیە لەسەر ئەم بنەمایە کۆمیتەی ئابووری کۆنگرە ستار پەرە بە ئابووری ژنان دەدات. لە ساڵی ٢٠١٥ ئەم کۆمیتەیە دامەزراوە و تا ئێستا زیاتر لە ٣٠٠٠ ژن بەشداربوون لە خەبات و کارە ئابووریییەکانی کۆمیتەکەدا. ئامانجی کۆمیتەی ئابووری دامەزراندی ئابوورییەکی جڤاکی و کۆمیناڵە، کە خۆی لە کار و خەباتی پێکەوەیدا دەبینێتەوە."
زۆریینەی کارەکان پەیوەستە بە خەباتی کشتووکاڵ
گوڵستان موراد ئاماژەی بەوەدا لەسەرەتادا بە چەند ژنێکەوە دەستیانپێکرد، بەڵام دوای پەرەوەردەکردن کاریگەری کۆمیتەی ئابووری زیاتر چووە ناو کۆمەڵگەوە چەندین ژن بەشدارییانکرد. لەگەڵ ئەنجامدانی خولی پەروەردەدا ئەو ژنانە ڕوانگەی خۆیان بۆ چۆنیەتی پشخستنی ئابووری لە نێو کۆمەڵگەدا دەخەنە ڕوو، بۆیە ئەمەش ئازادییەک لە پەرەدان بە ئابووری ژن دێنیتە کایەوە و وتی: "گەر ژن ئابووری خۆی نەبێت، هیچ کاتێک ناتوانێت ئازاد بێت. وەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت 'بێکاری دووژمنێکی بەهێزە لەبەرامبەر ژناندا'. کاروخەباتەکانمان زیاتر لە ڕووی کشتوکاڵکردنەوەیە. چوونکە کشتوکاڵکردن هەم سودێکی زۆری بۆ کۆمەڵگە هەیە، هەم خەباتێکی ماوە درێژە. وە لە ڕووی بازرگانی و پیشەسازیشەوە کارەنمان بەردەوامە، ئەمەش بۆ پێشخستنی کشتووکاڵە. کۆیی بنەمای کارەکانمان لەسەر فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوەدەچێت. بۆیە هەوڵمانداوە و ببینە دەنگی ژنان و ژنان لە بێکاری دەربهێنین و ژن بە فکر و کەسایەتی خۆی ئازاد ببێت، بتوانێت لە ڕووی ئابوورییەوە خۆی بەڕێوەبەرێت."