'بیرەوەری هەڤاڵانمان سەرچاوەی تێکۆشان مانە'

گەریلای هێزی پاراستنی ژنانی رۆژهەڵات (هەپەژە) بە ئاماژەدان بە ١٤ەهەمین ساڵیادی شەهیدانی سێدارە رایگەیاند: "یاد و بیرەوەری شەهیدان رووناکی رێگا و جوانی ژیانی هەر شۆڕشگێڕکە".

لە ١٤همین ساڵیادی لەسێدارە دانی شیرین عەلەم هوولی ، فەرزاد کەمانگەر، عەلی حەیدەریان و فەرهاد وەکیلی،  گەریلای هەپەژە ئایسەل چیا بە رێزداری ئەو شەهیدانەی بە بیرهێنایەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە بیر بیرهێنانەوەی یاد و بیرەوەری شەهیدان رێنما و رووناکی رێگای تێکۆشان و جوانی ژیانی شۆڕشگێڕە.

ئایسەل جیا لە بەردەوامی وتەکانی دا باسی لەوەکرد، کە "لە ساڵی ٢٠١٠ی زایینی دا کۆماری سێدارە لەو پەڕی چەرمە سەری و داماوی خۆی لە پێناو رێگری لە  گەشە کردنی بزووتنەوەی کوردی  چوار شۆڕشگێڕی ئازادی و هاوڕیمان کە تەواوی ژیانی خۆیان لە رێگای ئازادی گەلە کەیان و بە دیمۆکراتیک کردنی گەلان دا تەرخان کردبوو، لە سێدارە دا. دەوڵەتی داگیرکەری ئێران پێ وابوو کە بە سێدارە دانی ئەو هەڤاڵانە دەتوانێت ئیرادەی ئازادی خوازان تێک ببات. هەروا کە دەیویست بە ئەشکەنجەو گرتنی ئەو هەڤاڵانە، ئەوان بە چۆک دابێنێ و تەسلیم بکات، بەڵام بەرخۆدان وسوور بوونی هاوڕێینمان تەواوی ئامانجە کانی ئەو داگیرکەری بەتاڵ کردەوە. هەروا کە هاوڕێمان شیرین عەلەم هوولی لە پرتووکی خۆی دا بە ناوی پەپوولەی ئازادی باس لەوە دەکات کە بەڵکوو دۆژمن بتوانێ ژیان من بگرێ بەڵام ناتوانێ حەیا و روومەتی من بگرێ".

گەریلا ئایسەل ئاماژەی بەوەش کرد "ئەو بەرخۆدانەی هەڤاڵان مان لە زیندانە کانی ئێران تەنیا بە بەرخۆدانی قەتیس نەما و تێکۆشانێکی بێ هاوپا ڕابەر کرا و ئەو تێکۆشانە کە لەسەر بنەمای فەلسفەی ژن ، ژیان ، ئازادی بوو کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لەلایان گەنجان و ژنانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتین ترکرا. لە کەسایەتی هەڤاڵ شیرین دا پێناسەێکی شۆڕشگێڕی لە ژنی ئازاد لەسەر بنەمای فەلسەفەی  ژن ، ژیان، ئازادی کرایەوە،  کە ئەمڕۆ ژنانی ئێران و رۆژهەڵات خۆیان بەو فەلسەفە دەڕازیننەوە لە پێناوی دا ئامادەن گیان ببەخشن".

لە کۆتایی دا گەریلا ئایسەل جارێکی تر  لە کەسایەتی ئەو چوار شەهیدەدا هەموو شەهیدانی ڕێگای ئازادی و شەهیدانی شۆڕشی ژن ، ژیان، ئازادی بە بیر هێنایەوە و وتی بیرەوەری شەهیدان سەرچاوەی تێکۆشان مانە و ئێمەش سوێند و پەیمان مان بەدی هێنانی ئاواتەکانی ئەوانە".

هـ . ب