چالاکانی مافی ژنانی شاری سنە بایکۆتی هەڵبژاردنەکانی ئێران دەکەن
ژنانی چالاکوانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەکەن.
ژنانی چالاکوانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایانگەیاند، بایکۆتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەکەن.
چالاکانی مافی ژنان لە شاری سنە ڕایانگەیاند کە دوازدەهەمین هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران بایکۆت دەکەن.هەروەها داوایان له گەلانی ئێران کرد لە ڕۆژی هەڵبژاردندا له ماڵەوه بمێننه وه و به م شێوەیه هەڵبژاردن بایکۆت بکەن .لە بەیاننامەیەدا ئاماژە بەوەکراوە: "سەرهەڵدانی 'ژن، ژیان، ئازادی' گۆڕانکارییەکی گەورەی لە بواری سیاسی ئێراندا هێناوەتە پێش. هەربۆیە ئێمە وەک ژنە چالاکانی سنە ئەم هەڵبژاردنە قبوڵ ناکەین. چونکە بناغەی سیستەمی ئێران لە زۆر کەموکوڕی پێکدێت. ئێمە ئەم هەڵبژاردنە قبووڵ ناکەین کە تەنها بە شێوەی 'نمایشی' بەڕێوەدەچێت.
لە ڕۆژی هەڵبژاردنی یەکی مارسدا لە ماڵەکانماندا دەمێنینەوە و لە دژی سیستەمی دیکتاتۆری و هەڵبژاردنی نمایشی دروشمی:
"نا بۆ لەسێدارە
بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە با کەس دەستگیر نەکرێت
نا بۆ دەسەڵاتی ئایدیۆلۆژی
نا بۆ پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ
نا بۆ جیاکاری ڕەگەزی
نا بۆ دوورخستنەوەی مامۆستایان
نا بۆ هەڕەشە لە خوێندکاران
نا بۆ هەڕەشە لە کرێکاران
ئێمە لە ماڵەکانماندا دەمێنینەوە بۆ ئەوەی نیشان بدەین کە تەڤگەری ئازادی ژنان زیندووە و چالاکە."
شایانی باسە پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ١ی ئازار ڕایگەیاند؛ کە ئەوهەڵبژاردنانە دژی ئامانج وخواستەکانی "ژن، ژیان، ئازادی"یە و داوای لە هەموو لایەک کرد هەڵبژاردن بایکۆت بکەن.