چالاکی 'سێ ژنی ئازاد' ئەمساڵ لە سویسرا بەڕێوەدەچێت

چالاکی 'سێ ژنی ئازاد' ئەمساڵ لە شاری باسەلی سویسرا بەڕێوەدەچێت.

چالاکی 'سێ ژنی ئازاد' بۆ یادکردنەوەی سەکینە جانسز (سارا)، فیدان دۆغان (رۆژبین) و لەیلا شایلەمەز (رۆناهی) بەڕێوەدەچێت، کە هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕە کوردەکە لە 9ی کانونی دووەمی 2013دا لە پاریس شەهیدکرابوون. لە چالاکیەکەدا بەڵگەفیلمیک لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەر سێ ژنە شۆڕشگێڕەکە نمایش دەکرێت. وێڕای هەڵبەست و گۆرانی وتاریش لە لایەن ئەندامانی بزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە)وە پێشکەش دەکرێت.

 

چالاکیەکە لە لایەن یەکێتی ژنانی کورد لە سویسرا (یەژەکە-ئە) و دامەزراوەی ژنی ئازادی نێونەتەوەیی لە 30ی کانونی دووەمدا ئەنجام دەدرێت. وتەبێژی کاتی تزوتنەوەی ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) رابیعە بالدەمیر بۆ چالاکیەکە بانگەوازی بەشداریکردنی راگەیاند و پەیوەست بە بابەتەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

بالدەمیر رایگەیاند، "بە چالاکی 'سێ ژنی ئازاد' کە پێشکەش بە سارا، رۆژبین و رۆناهی دەکرێت، زیاتر لە یادکردنەوە لە کەسایەتی ئەو ژنانەی تیرۆرکراون باوەڕمەندبوون بە شۆڕشی ژنانی کورد و کاریگەری لە سەر تێکۆشانی ژنانی جیهان هەڵدەسەنگێنرێت. ئەو شۆڕشەی ژنان کە لە رۆژئاوا دامەزرا، لە سایەی ئەو ژنانەدا گەیشتە ئەنجام کە هێڵی سارا، رۆژبین و رۆناهییەکانیان بۆخۆیان بە بنەما گرت و بوونە تاقە نمونەی تێکۆشانی ژنانی جیهان. ئێمە ئەو هێڵەی بەرخودان بۆ خۆمان بە بنەما دەگرین و بە نەوەی نوێ رادەگەیەنین. لەپێشەوە ژنانی گەنج ئێمە داوا لە هەموو کەس دەکەین کە لە 30ی کانونی دووەمدا بەشداری لە چالاکی 'سێ ژنی ئازاد'دا بکەن.

یەکەم چالاکی 'سێ ژنی ئازاد' لە ساڵی 2014 لە شاری رۆتێردامی هۆڵەندا ئەنجامدرا.

چالاکی ' سێ ژنی ئازاد' لە کاتژمێر 13:00 لە ئێلسالێسترێس 215 باسەل ئەنجام دەدرێت و تیایدا هونەرمەندان نارین و گوڵان هونەری خۆیان پێشکەش دەکەن.

هـ . ب