چالاکیەکانی ٨ی ئادار: ئازادی بە پێشەنگایەتی ژن پێکدێت

لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا لە چەندین شاردا ژنان کۆبوونەوە و گوتیان: "ئازادی بە پێشەنگایەتی ژن پێكدێت" هەروەها گۆشەگیری ئیمراڵیان شەرمەزارکرد.

لە وان کۆمەڵەی چاند، یەکێتی و پشتیوانانی لە بنەماڵەی بێسەروشوێنانی لانکەی شارستانیەت (مەبیا-دەر) لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا سەردانی مەزاری ئەو ژنانەیان کرد کە لە تێکۆشانی ژناندا گیان بەختکرد. لە گۆڕستانی یەنیماحالەی، لەگەڵ هاوسەرۆکی مەبیا-دەر خانم کایە، ئەندامانی تەژەئا، کاندیدانی هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی ناوچەکە، چەندین ژن بەشداری سەردانیکردنەکە بوون.

خانم کایە ئەوەی دیاری کرد هەتا بەدەستهێنانی ئامانجی کوردستانی ئازاد تێکۆشانیان بەردەوام دەبێت و گۆشەگیری لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی شەرمەزارکرد و وتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد گۆشەگیریە لەسەر ژن، گەنجان. گۆشەگیری هۆکاری کوشتنی ژنانە. هەرکاتێک ژن ئازاد بوو ئەو کاتە هەمووشتێک ئازاد دەبێت. ئازادی بە پێشەنگایەتی ژن پێکدێت."

هەرەوەها ژنان بە گۆرانی کوردیەوە ئاهەنگیان گێڕا.

ئیستەنبوڵ

لە ناوەندی چاندی میزۆپۆتامیا لە بەیگلۆی، 'پێشانگای هیوا' بۆ وێنەی ژنان کرایەوە. چەندین ژن و بەربژێری هاوسەرۆکی شارەوانی گەورەشارەی ئەستنبوڵ مەرال دەنیش بەشتاش بەشداری پێشانگاکە بوون.

ئامەد

کۆمەڵەی ڕۆژنامەوانانی ژنی میزۆپۆتامیا (مەکەگە) لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا لە (PTT)ی ئۆفیسی گەرەکەکە کارت و پەرتوکی بۆ ڕۆژنامەوانانی زیندانیکراو نارد. هاوسەرۆکی مەکەگە لە ناو چەندین ژندا لە سەر کارتەکان پەیامی نوسی.

شڕناخ

 کۆمەڵەی وێژە، چاند وهونەری ژن (کاسەد) و تەژەئا لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی ئاداردا لە شارۆچکەی بێسپنی ناوچەی سلۆپی شڕناخ ئاهەنگێکی ژنانەیان ئەنجامدا.

ئەدەنە

پلاتفۆرمی ژنی ئەدەنە لە پێش (PTT)ی کۆماری پێشوو ڕاگەیاندراوێکی ڕۆژنامەوانی پێشکەشکرد و دواتر کارتی پشتیوانیکردنیان بۆ زیندانیان نارد. بانگی بەشداریکردن بۆ ڕێپێوانی ٩ی ئادار لە پردی قاسم گولەکەوە بۆ گۆڕەپانی ئۆگۆر مۆمجۆ کرا. دوای چالاکیەکە ژنان کارتی پشتیوانیان بۆ زیندانیان نارد.