چالاکییەک بۆ دایک و کوڕە کۆچبەرە کوژراوەکە لە کۆڵن رێکخرا

هەفتەى رابردوو هاوسەرێکی جیا بووە، دایک و کوڕێکی کوشت. ژنان بۆ ئیدانە کردنی ئەو تاوان و کوشتارە لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکییەکیان رێکخست.

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا و لەسەر بانگهێشتی یەکێتی ژنانی سۆسیالیست (SKB) و زورا (Zora) بۆ ئەو دایک و کوڕە کۆچبەرەی خەڵکی تورکیا، کە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە ڕووباری نیهل بە مردوویی دۆزرانەوە، چالاکییەک ڕێکخرا.

تەرمی دایکە تەمەن ٢٤ ساڵە، کە لەلایەن هاوسەرە پێشووەکەیەوە کوژرا بوو لەگەڵ تەرمی کوڕە تەمەن ٤ ساڵەکەیدا لە ١٥ کیلۆمەتریی بەندەری نیهل لە شاری ورینگن دۆزرانەوە.

ژنان لە گەڕەکی کالک کۆبوونەوە، کە ژنەکە دوای جیابوونەوەى لە مێردەکەی تیایدا دەژیا، ژنان بەرامبەر بەو تاوان و کوشتارە ناڕەزایەتییان نیشاندا.

ژنان بۆ یادی ئەو دایک و کوڕە کوژراوە مۆمیان داگیرساند و چەپکە گوڵیان دانا.

ژ.ت