چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە شرناخ، ماردین و وان

لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە شرناخ، ماردین و وان، سەرنج خرایە سەر ئەو سیاسەتە تایبەتانەی شەڕ کە ژنان دەکەنە ئامانج.

شرناخ

لە بۆتان، دوای دەستپێکردنی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ژنان، ژنان دەستیان بە خەباتەکانیان کرد. لە ناوچەی قیلەبانی شرناخ بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) کۆبوونەوەی ژنان بەڕێوەچوو. هاوسەرۆکی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی شرناخ، زیلان یامان، هاوسەرۆکی شارەوانی جزیر، بێریڤان کوتلو، کە لە شوێنەکەی قەیوم دانراوە، هەروەها ڕێکخراوەکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە شارۆچکەکان لە سەگیرک، دەرحینە و هیلال لە کۆبوونەوەکەدا ئامادە بوون. کۆبوونەوەی ژنان بە خولەکێک ڕێزگرتن لەو کەسانە دەستی پێکرد کە لە تێکۆشانی دیموکراسیدا گیانیان لەدەستدا.

ماردین

دوای ئەو ڕێپێوانەی کە لە ناوچەی دێریک بەڕێوەچوو، هاوسەرۆکی شارەوانی دێریک مولکیە ئەسمەز کە لە شوێنەکەی قەیوم دانراوە، لێدوانێکی دا و دەستنیشانی کرد کە بکۆژی ژنان لەلایەن دەوڵەتەوە دەپارێزرێن. مولکیە ئەسمەز ڕایگەیاند کە ئەوان لە تێکۆشانی خۆیان لە دژی هێرشەکان ڕاناگرن و بەرگری لە خۆیان دەکەن و خۆیان بەرێکخستن دەکەن.

وان

تەڤگری ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە چوارچێوەی چالاکییەکانی لە شاری وان، دیوانێکی حەیرانیان دروست کرد. دایکی ئاشتی زاکیە کایا لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و داوای کرد توندوتیژی دژ بە ژنان کۆتایی پێبێت و سەرنجی خستە سەر هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا. زەکییە کایا دەستنیشانی کرد کە بەرخۆدانی ژنان بە پێشەنگایەتی ژنانی کورد بەردەوامە و زیاد بوونی توندو تیژی لەسەر ژنانی شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند کە بەهیچ شێوەیەک دەست لە تێکۆشانی خۆیان بەرنادەن.

حەیرانبێژ مۆقەدەس و مریەم بۆ ئەو ژنانەی کە گیانیان لەدەست داوە حەیرانیان دەوتەوە.