"چوار پارچەی کوردستان پێویستی بە یەکێتیی ژنانی کوردە"

پەرلەمانتاری هەدەپ لە بازنەی سێرت سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی هەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی'، پێکهێنانی یەکێتیی ژنانی کورد بۆ هەر چوار پارچەی کوردستان پێویستییە.

شاندی ژنان لە پەرلەمانتاری سێرتی هەدەپ، سەباحەت ئەردۆغان سارتاش، عەداڵەت چیمەن فیدان هاوسەرۆکی شارەوانی سلۆپی، گوڵبەهار گوزەل وتەبێژی بزووتنەوەی ژنان، نەسلیهان ئاجار ئەندامی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک و گوڵبەهار ئاکسۆی ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپ بە بۆنەی ٢٥ی تشرینی دووەم رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی سەر ژنان سەردانی باشووری کوردستانیان کرد.

شاندەکە سەردانی ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکانی ژنان و نوێنەرانی سیاسی ژنانیان کرد. پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆغان سارتاش و چالاکوانی بزووتنەوەی ژنان گوڵبەهار گوزەل سەبارەت بە سەردانەکەیان بۆ باشووری کوردستان قسەیان بۆ ئاژانسی فورات کرد.

"ئێمە دەمانەوێت تێکۆشانی ژن ژیان ئازادی پێکەوە بەڕێوەببەین"

پەرلەمانتار سەباحەت ئەردۆغان سارتاش ڕایگەیاند، شەڕێکی چڕ لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت وتی:"ژن زۆرترین زیان لەم شەڕەدا دەبینن بۆ ڕووبەڕوو بونەوەی ئەمە دۆخە، دەبێ هەڵمەتی 'ژن، ژیان، ئازادی' بەهێزتر بکەین. فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی کە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لە ئێران بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەوە و بوو بە سەرچاوەیەکی گەورەی دەسکەوت بۆ هەموو ژنان، ئێمە لەسەر ئەم بنەمایە کاردەکەین. بۆیە بۆ هاوبەشکردنی کارەکانمان هاتین بۆ باشووری کوردستان."

 سارتاش باسی لەوەشکرد، لە چوار پارچەی کوردستان، نزیکبوونەوەی دەوڵەتانی دەسەڵاتدار بەرامبەر بە ژنان وەک یەکە و وتی:"ئەوان نایانەوێت هێزی ژنان بەرجەستە بێت، نایانەوێت ژنان پێشەنگی کۆمەڵگابن. چونکە ئەگەر ژنان ڕێکخستن بکەن بەهێز دەبن، ببنە خاوەن هێز دەسەڵاتداری پیاوسالار لەناو دەچێت، هەر بۆیە هێرش دەکەنە سەر ژنان و پێشەنگەکانی ژنان دەیانگرن و دەکوژن، دواتر دەیانەوێت پاساو گوشارەکانی سەر ژنان بهێننەوە. هەروەها لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەوەشکرد، کە بەگەرمی پێشوازییان لێکراوە و وتی وەکوو ژنان پێویستیان بە یەکێتی ژنی کوردیش هەیە، چونکە هەموو ئەو کێشانەی کەعەقڵییەتی پیاوسالار دروستی دەکات لە هەموو شوێنێک وەکوو یەکن."

 هەروەها چالاکوانی مافەکانی ژنان گوڵبهار گوزەل له چوارچێوەی سەردانە یەک هەفتەکەیاندا بۆ باشووری کوردستان، ڕایگەیاند"دوای به شداریکردنی ئەزمونەکانمان باسمان له ڕێگا و ئامرازەکانی کاری هاوبەش کرد، کۆبوونەوەی زۆرمان ئەنجامدا، ئەنجامەکانی لە داهاتوویەکی نزیکدا دەبینین"لە باکوور کارەکانی ژنان بە تێکۆشانی ئازادی بزووتنەوەی ژنانی کورد دەستی پێکرد، هەڵمەتی ژن، ژیان، ئازادیمان دەست پێکرد، دەمانەوێت ئەم تێکۆشانە لە چوارپارچەدا ئەنجام بدەین، ئەرێنییە کە ژنان پێکەوە کۆببنەوە وکاری هاوبەش بکەن، ئەزموون و کێشەکانیان بەیەکەوە باس بکەن، و گفتوگۆیان لەسەر بکەن."

 ژنان لە باکوور دەستگیر دەکرێن، لە باشوور دەکوژرێن

گوزەل ئاماژەی بەوەشکرد، لە باکوری کوردستان لەڕێگەی هێرشکردنە سەر ژنانەوە هێرش دەکرێتە سەر بەها کۆمەڵایەتییەکان و دەڵێت "پەلاماردان، دەستدرێژی سەر ژنان، هاندەری ژنانە بۆ لەشفرۆشی. تێوەگلانی گەنجان بە مادەی هۆشبەر. ئەوان بۆ ئەم کارانە ڕێباز و شێوازی جیاواز بەکاردەهێنن. ئێمەش تێکۆشان دەکەین، باجی ئەم تیکۆشانە لە باکور زیندانیکردن و لە باشووریش کوشتنە، بزووتنەوەی ژنانی کورد لە جیهاندا زۆر بەڕێزەوە دەبینرێت، گرنگترین شت ئەمەمان لە ڕۆژئاوا بینی، بنیاتنانی ئەم هەرێمە لەسەر دەستی ژنان لە جیهاندا دەنگدانەوەی بە خۆیەوە بینی. ئەگەرچی ئێمە ئەوە دەزانین سیستەمی دەسەڵاتداری پیاو لە هێزی ژنان و کاری ژنان دەترسێت."

گوزەل ڕایگەیاند، شێوازی دەربڕینی کێشەکانی ژنان لە کۆمەڵگادا هەڵەیە و وتی:"بەردەوام باسی کێشەی ژنان دەکرێت. ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین. ئەمە کێشەی کۆمەڵگایە. ژن و پیاو پێکەوەن لە هەموو بوارەکانی  ژیاندا. کاتێک باس لەم بابەتە دەکرێت، جگە لە کاری خۆسەری ژنان، کاری هاوبەشیش دەکەین، ئەمە تاکە ڕێگایە بۆ چارەسەری، گرنگترین هێز لە یەکتر وەردەگرین، ئێمە ئەنجامی کۆبوونەوەکان لە داهاتوودا هەڵدەسەنگێنین."