دانیشتنی دادگای وەریشە مورادی دواخرا

دانیستنی دادگای تایبەت بە وەریشە مورادی ئەندامی کژار کە بڕیاربوو دوێنێ بەڕێوەبچێت بە هۆی ئامادەنەبوونی دادوەرەوە دواخرا بۆ کاتێکی نادیار.

بڕیاربوو دوێنێ سێ شەممە دانیشتنی دادگای تایبەت بە وەریشە مورادی ئەندامی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی رۆژهەڵاتی کوردستان (کژار) لە لقی ١٥ی دادگای شۆڕش لە تاران بەرێوە بچێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان دوای ئەوەی لقی ١٥ی دادگای شۆڕش لە تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەلەواتی پارێزەرانی وەریشە مورادی ئاگادار کردبووەوە کە ٩ی نیسان وەک رۆژی دادگاییکردنی ئەو ژنە چالاکوانە دیاری کراوە، وەریشە مورادی لە زیندانی ئێڤینەوە گواسترابووەوە بۆ لقی ١٥ی دادگا.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەلەواتی بە پارێزەرانی راگەیاندووە، بە هۆی ئەوەی دادوەری دووەمی ئەو لقەی دادگا دادوەر عەموزادە ئامادە نییە، دانیشتنەکە دوادەخرێت.

هـ. ب