دۆغۆ: ڕوانگەی شۆڕشی ژنان ستراتیژییە

ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەژەکە چیدەم دۆغو ڕایگەیاند ئەوان بەتەواوی لە ٢٥ی تشرینی دووەم دەڕوانن و وتی:"نەتەوەی دیموکراتیک، خۆسەری دیموکراتیک و ڕوانگەی شۆڕشی ژنان گرنگییەکی ستراتیژی هەیە".

ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی کەژەکە، چیدەم دۆغو، دەستنیشانی کرد کە شکاندنی گۆشەگیری بە بەرەوپێشبردنی تێکۆشانی ژنان ئەنجام دەگرێت، ئاماژەی بەوەدا کە بەم تێگەیشتنە بەردەوام لە تێکۆشانێکی کارادان.

بەشی دووەمی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەندامی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری کەژەکە، چیدەم دۆغۆ، بەم شێوەیە:

ماوەی ٢٥ ساڵە سیستەمی گۆشەگیری، ئەشکەنجە، قڕکردن لە دژی ڕێبەری بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردستان ڕێبەر ئاپۆ بە توندترین شێوە بەڕێوە دەچێت. ئەم سیستەمە توندەی دابڕان کاریگەریەکی چۆن لەسەر ژنان دەکات؟ ئێوە بەرخۆدان لە دژی گۆشەگیری لەلایان ژنانی کوردەوە بەڕێوە دەبرن چۆن هەڵدەسەنگێنن؟

شێوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی پرسی ژنان ناوەڕۆکێکی چارەسەری ڕیشەییە. ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەم باس لە توندوتیژی دڕندانە دژی ژنان دەکەین. لێرەدا ڕێبەر ئاپۆ ئەم توندوتیژییەی هەڵسەنگاند و شیکردەوە نەک وەک بەشێکی لاوەکی، کاتی و تایبەت، بەڵکو وەک کێشەیەکی سیستماتیک کە لەلایەن دەوڵەت، حکومەت و دەسەڵاتی پیاوسالار دروستکراوە. هەروەها ڕایگەیاند که له دژی ئەم سیستەمەدا پێویسته ژنان سیستەمێکی دیموکراتیک وەک شۆڕشی یەکەمین، شۆڕشی دووەمی ژنان جێبەجێ بکەن و بۆخۆیان پێشەنگایەتی ئەم کردەوە بکەن. بە واتایەکی تر ئەو ئامانجەی کە سیستەمی باڵادەستی پیاوان، دەوڵەت و حکومەت خۆیان لەسەری بنیات ناوە. سەرچاوەی ئەم توندوتیژییە فرەییە بەرامبەر بە ژنان خودی سیستەمە. بۆیە کاتێک توندوتیژی لەبەرچاو دەگرین؛ لەلایەک پیاوان ئەوەندە هێزی، سیاسی، سەربازی، ئابوری و ئایدیۆلۆژی لەناو خۆیاندا ناوەندی دەکەن، لەلایەکی ترەوە بەپێچەوانەوە ژنان بێ چەک کراون، لاوازکراون و لەئامرازی سیاسی و ئایدیۆلۆژی دوورخراونەتەوە و بێ هێز کراون. ڕێبەر ئاپۆ بە بزووتنەوەی ئازادی کە پەرەی پێدا، لە دژی ڕاستی بێ هێزکردنی ژنانیش شەڕی ڕاگەیاند.

لە کوردستان ژنان لە لایەک ڕووبەڕووی هێرشی توندی قڕکردن دەبنەوە و لە لایەکی دیکەشەوە ڕووبەڕووی هێرشەکانی سیستەمی چەوسێنەری پیاوسالار دەبنەوە. ئەگەر لە کوردستان تێکۆشانێکی ڕاستەقینە لە دژی ستەم و داگیرکاری بکرێت، ئەو ژنانەی کە زۆرترین ئامانجی ئەم سیستەمەن، ببنە هێزی ئیرادە و بە ڕێکخستنی خۆیان لە هەموو بواراکاندا دەبنە هێزی ئیرادە و تێکۆشان. ڕێبەر ئاپۆ بە جەسارەتێکی گەورەوە لەسەر بنەمای کوردستان ئەم کێشە جیهانییەی بەدەست گرتووە، نەک هەر لە بواری تیۆریدا، بەڵکو بە کردەوە چارەسەری خۆی لەسەر بنەمای ژن، دۆزینەوەی ئەوەی کە پیاوی دەسەڵاتدار سەرچاوەی کێشەکان بووە و ڕاستییەکانی ڕزگاری پیاوی ئازاد و ژنی ئازادی هێنایە پێشەوە. واتە سەرچاوەی ڕاستەقینەی کێشە گرنگەکانی دۆزینەوە وەک "کوشتنی پیاو" ،"جیابوونەوە لە پیاوان" و "گۆڕینی پیاوان" نیشان دا. کاتێک هەموو دیالێکتیکی ژیان و کۆمەڵگا لەبەرچاو دەگرین، دەبینین کە ڕوانگەی گەشەسەندنی کەسایەتی و پەیوەندی دروست بە ڕزگاربوون لە دووبەرەکیی ئاغا-کۆیلەی هەردوو ڕەگەز چەندە گرنگە. دروست بوونی شۆڕشی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکی گشتی و تێکۆشین دژی ستەمکاری، لەهەمان کاتدا دەبێ ژن و پیاوانی ئەم کۆمەڵگەیە، گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکەن. بەبێ گۆڕانکاریی دیموکراتیک و ئازادیخوازانە لە ژن و پیاو و لە کەسایەتییاندا، مرۆڤ ناتوانێت باسی شۆڕشی کۆمەڵایەتی و ئازادی کوردستان بکات.

ئێمە بەم شێوەیە ئەم بابەتە زۆر قووڵ و درێژە کورت بکەینەوە. مەسەلەیەکە بەڕاستی دەمانەوێت بیخەینە ڕوو ئەوەیە کە بۆچی ڕێبەر ئاپۆ بە پیلانێکی نێونەتەوەیی و ناوخۆیی گیرا و ٢٥ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی بێوێنەدا ڕاگیراوە. ڕێبەر ئاپۆ، پرسی کورد و ژنان کە کەس نەیدەوێرا باسی بکات، پشتگوێ دەخرا، بە هەموو لایەنەکانیەوە هێنایە بەرباس وتێکۆشان، بە شێوەیەکی ڕادیکاڵ شیکاری کرد و کردی بە هێز. چونکە پیاوسالاری هەژموون سیستەمێکی لە دژی ژن و کورد داناوە تا ببێتە هێزێکی دیموکراتیک و ئازاد. چونکە بوون و بەردەوامیی ئەم پرسە چارەنووسی هەژموونیان یەکلا دەکاتەوە. بەم بۆنەوە لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا هەوڵیان دا لە ئیمرالی دەست بەسەر هێڵی ئازادییدا بگرن و لەناوی ببەن. ئەم هێڵە ئازادییە کاریگەرییەکی گەورە دروست دەکات و هاوسەنگی دەهەژێنێت. ئەم هێڵە سەرەتا کاریگەری لەسەر ژنان، کورد، هەموو چین و توێژە چەوساوە و ئازادیخوازەکان دەکات. چارەسەرێکە سیستەمی هەژموونی پیاو دۆزیویەتیەوە، سیستەمی ئەشکەنجەدانی ڕەهای ئیمرالی. لە کەسایەتی ڕێبەر ئاپۆدا، بە گۆشەگیرکردنی ئەم هێڵە، دەیانەوێت کوردستان و تێکۆشانی ئازادیخوازی ژنانی کورد و ئیرادەیان گۆشەگیر بکەن.

ڕێبەر ئاپۆ نەکەسێکە بەخۆیەوە سنووردار دەمێنێ، نە بە زیندانی ئیمرالیش سنووردار دەمێنێ. لە ئیمرالی شەڕ لە نێوان سیستەمەکاندا هەیە. ئیمرالی نوێنەرایەتی سیستەمی قڕکەر و دەسەڵاتداری پیاو دەکات؛ ڕێبەر ئاپۆ لەدژی ئەوە  نوێنەرایەتی سیستەمی ئازادی دەکات. بۆیە بەرخۆدانێکە ڕێبەرایەتی لە ئیمرالیە پەرەی پێداوە، تەنیا لە خۆیدا سنووردار نییە. ئەم شەڕە شەڕێک نییە کە تەنیا لە ئیمرالیدا سنووردار بێت. وەک چۆن سیاسەتی توندەی گۆشەگیری و تەسلیمبوون کە لەلایەن دوژمنەوە بەڕێوەدەچێت لە ئیمرالی، لە هەموو کوردستان و تەنانەت لە هەرێمەکەشدا تەشەنەی کردووە، پێشخستنی بەرخۆدان و تێکۆشانی ڕێبەر ئاپۆ، تەنیا بۆ ئەو کەسانە نییە کە لە پێناو ئازادیدا تێکۆشان دەکەن، بەڵکوو ئەم شەڕە لە هەموو شوێنێکدا بەرێوەدەچێت.

کاتێک بەپێی پێوەرەکانی ژنان دەنرخێنین؛ فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە، دەسەڵاتی خۆی بۆ لەناوبردنی هەموو هێزەکانی تێکۆشانی دیموکراتیک و بەتایبەتی بزووتنەوەی ئازادی بەکاردەهێنێت. هۆکاری ئەوەی کە دەتوانێت سەرەڕای هەموو قەیران و ئاڵۆزیەکان بەردەوام بێت لەم دۆخەدا، پشتیوانی کردنیەتی. هەموو وتار و کردەوەکانی ئاکەپە و پارتە هاوپەیمانەکانی وەک مەهەپە و هودا پار و پارتی ڕەفاهـ دوژمنایەتی دژی ژنان نیشان دەدەن. بە دوژمنایەتییان دژی ژن و کوردان هەموو وەک یەکن، وەک ئەوەی لە ماشێنی زڵم هاتوونە دەرەوە. هەموویان دەزانن کە دەتوانن بەردەوام بن لە هێرشکردنە سەر ژنان، سەرەتا ئیرادەیان، بکەنە ئامانج و بە دوژمنایەتی دژی ژنان دەتوانن بوونیان درێژ کەنەوە. ئاکەپە پێشەنگایەتی ئەم کارە دەکات.

دەتوانی کەمێک زیاتر ڕوونی بکەیتەوە لەسەر ئەو سیاسەتە دوژمنکارانەیەی کە فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە هاوتەریب لەگەڵ گۆشەگیریی ڕەهای ئیمرالی لەسەر ژنان ئەنجامی دەدات؟

بزووتنەوەی ئازادیی ئێمە دەستکەوت و ڕێکخستن و سیستەمی ژنانی هەیە کە لە سەرانسەری کوردستاندا بڵاو بووەتەوە. ئاستێکی کۆمەڵایەتیەکەی ئەمە دەخۆڵقێنێ. هاوپەیمانی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە بە تێکەڵکردنی ئایین و نەتەوەپەرەستی وڕەگەزپەرەستی پێکهاتووە. سیاسەتی ڕەگەزپەرەستی ڕێگەی بۆ هێرشی جددی دژی دەستکەوتەکانی ژنان لە کوردستاندا خۆشکردووە. ژنانی کورد بە شێوازی زۆرگڵاو ودڕندە کراونەتە ئامانج، هەر لە کوشتنەوە تا دەستدرێژی، گرتن، ئەشکەنجەدان، سیخوڕی، لەشفرۆشی و مادەی هۆشبەر. دیسان ڕێکخستنەکانی ئازادی ژنان کراونە ئامانج و دەستگیرکراون و هەوڵی ڕاگرتنی چالاکیەکانیان دراوە. کاتێک قەیوم بۆ شارەوانییەکان کە گەل لە کوردستان بە سەرکەوتن بەدەستی هێنابوون دانرا، یەکەم شت کە قەیومەکان کردیان داخستنی ڕێکخراوەکانی ژنان و بێکار کردنی ژنانی کرێکار بوو. بە ئامانجگرتنی بزووتنەوە، ڕێکخراو و دامەزراوەکانی ژنانی کورد، هەوڵیاندا ڕێگری لە هێزی ڕەوا و کاریگەر بکەن. پاسەوان و پۆلیسی پیشەیی وەک گوشارێکی گەورە دژی کۆمەڵگا و ژنان بەکار دەهێنن. بە بەکارهێنانی کولتوری ڕەگەزپەرەستی کۆنەپەرەستی، کولتووری فیۆداڵی، ئایین و تایفەگەری بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو و سیستماتیک، لە ڕێگەی دەوڵەتەوە هەوڵی دەستبەسەرداگرتنی مافەکانی ژنانی کورد دەدەن و کاریگەریی دەرئەنجامەکانی لاواز بکەن. کوشتنی ئاشکرای منداڵان، شوێن بکوژەکان ناکەون، ناچاریان دەکەن بە ڕێبازی ئەشکەنجەدان خۆیان ڕادەست بکەن و بۆ ترساندن هێرشێکی قورس ئەنجامدەدرێت، بەم هێرشانە هەوڵدەدرێت داهاتووی کۆمەڵگای کوردی و ئیرادەی دایکانی کورد بۆ ئازادی لەناو ببرێت. دیسان لەو بوارەوە دژی ژنانی پارێزەری زمان و کولتووری کوردی هێرش ئەنجامدەدرێت. هێرشی فرەلایەنە دژی زیندانیانی ژن لە زیندانەکان بەرێوەدەبەن و تەسلیمیەت و یاسای پەشیمانی بە زۆر دەسەپێنن، بەڵام هەزاران زیندانی ژنی بە کەرامەت دژی ئەو ئەشکەنجە و هێرشانە خۆڕاگری دەکەن.

لە لایەکی ترەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەوڵی سەرکوتکردنی بزووتنەوەکانی ژنان لە تورکیا دەدان، بۆ وەرگرتنەوەی مافێکە لە چوارچێوەی سیستەمەکەدا بەدەستیان هێناوە، بۆ ئەو کەسانەی کوشتن یان دەستدرێژیان کردووە سەر ژنان ئازادیان دەکەن یان سزایان بۆ دەرناکەن بەم کردەوانە هێرشەکان ئاسایی و ڕەوا نیشان دەدەن. ژنان بە ئارگیومێنتی دینی خۆپارێزی دەکەن، باوەڕی دڵسۆزی گەل دەچەوسێننەوە و هەوڵ دەدەن هەژموونی خۆیان بەهێزتر بکەن. دەیانەوێت بە دوایین ڕۆژەڤی گۆڕین و دانوستان، دەیەوێت لە بنەڕەتدا هێزی دیموکراتیک و ئیرادەی ژنان بێ کاریگەربکات، هەتا هەژموونی خۆی بەهێزتر بکات.

لە کاتێکدا لە باکووری کوردستان و لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان ڕۆژئاوا، باشوور، شنگاڵ و مەخموور، هەروەها لە دەرەوەی تورکیا وەک ئەوروپا، بۆ لاوازکردن و نەهێشتنی ئاستی ئازادی ژنان شەڕێک بەڕێوەدەچێت. بە تایبەتی MİT و تاکتیکی شەڕی تایبەت بە شێوەیەکی بەرفراوان بەکاردەهێنرێت. ژنانی پێشەنگی کورد هەم لە ڕووی جەستەییەوە دەکرێنە ئامانج و دەکوژرێن وهەم ئەو ژنانەی کە لەم بوارەدا لە کۆمەڵگادا بە ڕێکخستن دەبن و تێکۆشان دەکەن، هەڕەشەیان لێدەکرێت و هەوڵی لاوازکردنیان دەدرێت. لەم پێوەندییەدا فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە ئاشکرا لە دژی ژنانی کورد شەڕ دەکەن. هەرێمەکانی شۆڕشی ڕۆژئاوا وەک عەفرین، سەرێکانی، گرێ سپی داگیرکرد و لەوێ بە سەرکردایەتی چەتەکان سیستەمێکی دواکەوتووی پیاوانە پەرەی پێدرا و دەستکەوتەکانی ژنان لەناوچوون. لەوێ ژنان ڕووبەڕووی هێرشی زۆر قورس دەبنەوە.

بە تایبەتی ڕێکخستن و پێشەنگەکانی ژنان کە بۆ پاراستنی جەوهەری تێکۆشانی ئازادی بەڕێوەدەبەن دەکاتە ئامانج. فەرماندەیی یەژا/ستار، یەپەژە و پێکهاتەکەی بە ئامانج دەگرێت، بەتایبەتی کۆماری فاشیستی تورکە. لە لایەکی ترەوە لە شوێنێکی وەک فەرەنسادا دیارەی دەوڵەتی تورک لە پشت کوشتنی هەڤاڵ ئەڤین گۆییەوەیە، ئەم ڕاستییە هەموو کەس دەزانێ. دیسان دەوڵەتی تورک و میت لە پشت ئەوانەن کە هەڤاڵمان ناگیهان ئاکارسەلیان لە باشوور بە ١١ فیشەک شەهید کرد.

لە شەڕی شاخدا بە چەکی ئەتۆمی کیمیایی، تاکتیکی و چەکی تەکنیکی پێشکەوتوو بێ وێنە هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی هەپەگە و یەژاستار. ئەگەرچی بە گشتی پلانی تەسفیەکردنی گەریلا لەکاردایە، پلانی تەسفیەکردنی سوپای ژنان دەدات کە بەتایبەتی لە بواری سەربازیدا پسپۆرە و بە بەهێزترین شێوە بەرگری لەخۆی پەرەپێدەدات.

هەموو ئەمانە و زۆر هێرشی دیکە کە ناتوانین باسی بکەین، ئامانجیانە کەپێش لە پێشکەوتنێ کەلە بواری ئازادی ژنان لە کوردستاندا سەریان هەڵداوە، بشکێنن، و کاریگەریی ئەو پێشکەوتنانەی کە کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر ناوچەکە و جیهان هەیە لەناو ببەن. بۆیە هێزە هەژمونە جیهانیەکانی پیاو ئەم هێرشانە پەسەند دەکەن و پشتگیریان دەکەن. بەم مانایە بە قورس کردنی هێرشەکان گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالیە و هێرشی گۆشەگیری و تەسفیەکردنی ژنان، بەم مانایە هاوتەریب بەڕێوەدەچن. وەک چۆن لە ئیمرالی دوو سیستەم لە شەڕدان و ڕێبەر ئاپۆ بەرخۆدانێکی گەورەی لە دژی پەرە پێداوە، ژنانیش بە گشتی لە دژی بەرخۆدان بەڕێوەدەبەن. ئەمە شەڕێکی زۆر گەورەیە. وە لەم سەردەمەدا کە ڕێبەر ئاپۆ وەک، تێکشکانی ڕەگەزی سێهەم ناوی دەبات و تا کۆتایی شەڕی لەگەڵ دەکات، بەڕێوەبردنی ئەم شەڕە بۆ ژنان و هێزە دیموکراتیکەکان ئامانج و ئەرکی سەرەکیمانە.

هەڵمەتێکە لە ١٠ی تشرینی یەکەم لە لایەن دۆستان و ڕۆشنبیرانی نێونەتەوەیی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ٧٤ ناوەندی جیهانەوە دەستی پێکرد، کەبۆ تێکۆشانی ژنان زۆر گرنگە. وەک بزووتنەوەی ژنان ئێمە خۆمان بە لە پێشکەوتن، فراوانکردن و بەردەوامیی ئەم هەڵمەتە بەرپرسیار دەبینین. ئەو ڕاستییەی کە ڕێبەر ئاپۆ ئەوەندە کاریگەری لەسەر هێز و بزووتنەوە دیموکراتیکەکانی جیهان هەیە کە گرێدراوی سیستەم نین، بەلایەنی تێکۆشانی ئازادیی ژنان دەرفەتێکی گەورە هاتووتە پێش و خەریکە ڕەوتی سەدەی بیست و یەک بنیات دەنێت.

بە گشتی وەک بزووتنەوەی ژنانی کورد، ئێمە خاون ئەم قسەیەین کە لە دژی هێرشەکانی هەژموونی پیاوسالار لەلایەن هەم فاشیزمی تورک وهەم هێزە هەژمونە دەسەڵاتدارەکانی جیهان تێبکۆشن، لەپێناو یەکگرتن، پێشکەوتن و بەهێزکردنی ڕێکخستنەکانی ژنان لە کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وجیهان تێدەکۆشین. یەکبگرن، پێشبکەون و بەهێز بن وهاوبەشی دروست بکەن. تێکدانی سیستەمی ئیمرالی و شکاندنی گۆشەگیری گرێدراوی  گەشەسەندنی بەهێزی تێکۆشانی ژنانە. بەم هۆشیارییە، بزووتنەوەی ژنان هەمیشە لە تێکۆشانێکی چالاکدایە و ئاشکرایە ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت.

ئێوە قۆناغی"بە ژن، ژیان، ئازادی، بەرەو شۆڕشی ژنان" کە کەژەکە لە چوارچێوەی یەکگرتن و تێکۆشان دژی توندوتیژی سەر ژنان دەستیپێکردووە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟ بەم مانایە ئێوە بۆ ٢٥ی تشرینی دووەم بانگەوازیتان چییە؟ پەیامی سەرەکی ئەمساڵتان چییە؟

بێگومان ئێمە لە یەک ڕۆژدا شەڕی توندوتیژی دژی ژنان دەست پێناکەین. لایەنی سەرەکی ستراتیژی تێکۆشانمان ئەوەیە کە بە هەموو شێوەیەک و لە هەموو کاتێکدا لەدژیان خۆپاراستن دەکەین. بەڵام بێگومان ئێمە وەک وەڵامێک بۆ یادەوەریی کوشتنی خوشکەکانی میرابێل گرنگییەکی زۆر بەم ڕۆژە دەدەین و هەوڵدەدەین مانا بەم ڕۆژە بدەین و بە هەموو شێوەیەک وەڵامدەرەوە بین. لەم ڕووەوە ماوەی چەند ساڵێکە ناوەندی کەژەکە 25ی تشرینی دووەم تەنیا بە 25ی تشرینی دووەم سنووردار ناکات، هەندێکجار پلانی دە تا پانزە ڕۆژە دادەنێت، هەندێکجار تەواوی مانگی تشرین بە چالاکی جۆراوجۆرەوە پلانسازی دەکات. چالاکییەکانی ئەمساڵ لە نێوان ٢٠-٢٥ی ئەم مانگەدا پلانیان بۆ دانراوە. بێگومان ڕێکخراوەکانی ژنان لەو بوارەدا دەتوانن بەپێی پێویست و سەربەخۆیی خۆیان پلانی چالاکییەکانیان دابنێن. دیسان دروشمی هەنگاوی کەژەکە "ئێمە بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان دەڕۆین" وەک دروشمی سەرەکی بۆ چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم نرخاندنی بۆکراوە و هیچ دروشمێکی جیاواز دیاری نەکردووە. چونکە چارەسەری ڕاستەقینەی توندوتیژی دژی ژنان بە تێکۆشانی شۆڕشی ژنان بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دەکرێت.

ئێمە لە ڕۆژانی شەڕێکی سەختی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین لە هەموو پارچەکانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەژین. لەم بابەتەدا، لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا، گرنگە ئەو کێشە سەربەخۆیەکان کە ژنان لە ناوچەکانی خۆیاندا دەژین بگرینە دەست و دەرئەنجامی ئەو شەڕانەی کە لە جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕوودەدەن، بخەنە سەر ژنان و منداڵان بخەنە بەرنامەی کاروە. سەرەڕای ئەمەش پێویستە توندوتیژی سەر ژنان لە زۆر لایەنەوە بگرینە دەست، بۆ نموونە لە بواری ئابووری، یاسایی، تەندروستی، پەروەردە، پاراستن و سیاسیەوە و لە هەموو لایەکەوە نرخاندنی بۆ بکرێت. پرسەکانی وەک کۆچ، هەژاری، بێکاری، کۆیلایەتی، کوشتنی ژنان، دەستدرێژی، لەشفرۆشی، بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان، لە کوردستان و سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا. گرنگە ھەموو ئەمانە بەشێوەیەکی گشتی ھەڵسەنگێندرێت و باس لە چارەسەرەکانیان بکرێت و لەوێوە هێزی ڕێکخستن و تێکۆشان دەرکەوێت، واتایەکی بەهێز بە ئەمڕۆ دەبەخشێت.

لە هەمان کاتدا گرنگە مرۆڤ ئەم کێشانەی کە لە ئەنجامی عەقڵیەتی پیاوسالاری هەژموونگەرانەی سیاسەتی نەتەوەپەرەستی-ئاینی، زانستی و رەگەزپەرەستی، سیاسی و سەربازییەوە سەریان هەڵداوە هەڵسەنگێنن. چونکە پێویستە نەک تەنها ئەو پرسانەی سەریهەڵداوە، بەڵکوو مژاری دیاردە و دامەزراوانەی کە هۆکاری کێشەکەن، باس بکرێن و دادگایی بکرێن. بۆ ژنان، دەبێت ٢٥ی تشرینی دووەم، نەک هەر ببێتە ڕۆژی دەربڕینی ناڕەزایی خۆیان، بەڵکو دەبێت ببێتە ڕۆژی دادگایی ڕادیکاڵی هەژموونگەری پیاوسالار. لەم ڕووەوە پێویستە داتا و خاوەن توندوتیژیەکان دژ بە ژنان بە باشترین شێوە ئاشکرا بکرێت، دادگای ڕەمزی ژنان بنیات بنرێت وباشتر و زیاتر دادپەروەری ژنان ببینرێت.

لایەنێکی تری زۆر گرنگ بریتییە لە پەرەپێدانی هۆشیاری خۆپاراستن. چونکە ژن چەندە ناڕێکخراو و بێ پاراستن بێت، بەرامبەر بەم سیستەمە بەهێزەی پیاوان، زیاتر دەچەوسێنرێتەوە و ستەمی لێدەکرێت. پاراستنی ژن بە واتای خۆپاراستن، پاراستنی ژیان، کۆمەڵگا، سروشت، منداڵ، جوانی و مانایە. مردنی هەر ژنێک بەو مانایەیە کە هەمووان دەمرن و جارێکی تر پاشەکشە دەکەن. بەم مانایە ٢٥ی تشرینی دووەم دەبێ ڕۆژی پەرەپێدانی هۆشیاری خۆپاراستنی بێت.

خۆپاراستنی ژنان یەکلایەنە نییە. ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هەموو لایەنەکانی ژیانەوە هەیە و گرنگترین شت  هۆشیاری ئازادییە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە نابێت خۆپاراستنی تەنها لە بەرگری تاکەکەسیدا سنووردار بێت لە چوارچێوەی ستراتیژی و سیستەمێکدا کە ئەم سیستەمە لەخۆ بگرێت. بۆیە ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەم لە ڕوانگەی شۆڕشی ژنانەوە هەڵدەسەنگێنین. بە واتایەکی تر ڕوانگەی نەتەوەی دێموکراتیک، سەربەخۆیی دێموکراتیک و شۆڕشی ژنان لە ڕووی چارەسەرکردنی کێشەکانی ژنان و بەرەو ڕزگاریان، گرنگییەکی ستراتیژیکی هەیە. بۆیە ٢٥ی تشرینی دووەمیش مانایەکی وەهای هەیە. چارەسەری نەتەوەی دێموکراتیک، ئۆتۆنۆمی دیموکراتیک کە ڕێبەر ئاپۆ لە دژی توندوتیژی دژی ژنان پەرەی پێداوە و شۆڕشی ژنان لەم ڕوانگەیەوە بە شێوەیەکی ڕاستەقینە و سەربەخۆ ڕێکخراوە، چارەسەری بنەڕەتییە. هەر لەو پێوەندییەدا ئێمە ٢٥ی تشرینی دووەم لە ڕووی تێگەیشتن و ڕوونکردنەوە و بڵاوبوونەوە بە بەشە بەرفراوانەکان وخاونداری لە ڕوانگەی شۆڕشی ژنانی ڕێبەرتی و کۆنفیدرالیزمی ژنانی دیموکراتیک بە پێوەرێک بۆ ئەو هەڵمەتە دەزانین کە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەرایەتی دەستی پێکردووە هەڵدەسەنگێنین. هەڵمەتی کەژەکە و هەڵمەتی ئازادی ڕێبەرایەتی بەم مانایە پەیوەندییان بەیەکەوە هەیە. ئێمە بەم شێوەیە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم دەنرخێنین.

بابەتێکە کە پێویستە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا بە بایەخ و سەرنجەوە لەبەرچاو بگیرێت، ستراتیژییە تایبەتەکانی شەڕی زلهێزە باڵادەستەکانی جیهان و بەتایبەت دەوڵەتی فاشیستی تورکە.

وەک لەهەڵسەنگاندنە سەرەتاییەکانماندا هەوڵماندا ئاماژەی پێبدەین، شەڕی جیهانی سێیەم نوێنەرایەتی بەربڵاوترین ئاستی شەڕی تایبەت دەکات. لەم ڕووەوە دەبێت بۆ تێگەیشتن و تێپەڕاندنی شەڕی تایبەت لە ڕوانگەیەکی فرەلایەنەوە ڕۆژەڤ دروست بکرێن و بەو پێیە سیاسەتی هاوبەش بۆ ژنان دیاری بکرێن. تاوانەکانی دژی ژنان و منداڵان لە ڕێگەی شەڕی تایبەت و لە ڕێگەی شەڕی جەستەییەوە، هەروەها تاوانەکانی دژی سروشت پێویستە دادگایی بکرێن و ئەم تاوانانە لە دادگای فەرمی یان دادگاکانی ژنان بە شێوەیەکی ڕەمزی بکرێتەوە دادگایی بکرێن. بۆیە نابێت ڕێگە بدرێت تاوانەکان پەردەپۆش بکرێن، تاوانە توندوتیژەکانی هەژمونگەرایی پیاوسالاری زیاتر لەبەرچاو بگیردرێت.

ئامانجی سەرەکیمان لە چالاکییەکاندا ژنانن، بەڵام بێگومان زۆر گرنگە پیاوان و گەنجان و منداڵانیش هۆشیاری و هەستیارییان هەبێت لەو بوارانەدا. واتە لە چالاکییەکانی وەک ڕاهێنان و وۆرک شۆپ و... کە باسی ئەم لایەنانە دەکەین، پێویستە پێش بخرێن. لەسەر بنەمای ڕوانگەی گۆڕانی پیاوان، دەبێت هەڵوێست پێشکەوێت کە پیاوان بتوانن پرسیار لە خۆیان بکەن و تێکۆشانی ئازادی بکەن. لە تەمەنێکی گەنجیدا پێویستە منداڵان و گەنجان لە کاریگەری سیستەمی سەرمایەداری، ڕەگەزپەرەستی کۆمەڵایەتی هوشیار بکرێنەوە.

ئامانجمان ئەوەیە پێشوازیکردنی ٢٥ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ لەم چوارچێوەیەدا بەڕێوە بچێت. ئێمە پێمان وایە وەک پرۆسەیەکی پەروەردەیی و ڕێکخستن و چالاککەر بە ناوەڕۆکێکی زۆر دەوڵەمەند و داهێنەرانە نرخاندنی بۆبکرێت. داوا لە دایکانی کورد، ژنانی گەنج، ڕێکخستنەکانی ژنان دەکەین کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا بە ڕۆحی چالاکانەوە بەشداری بکەن وبە شێویەکی ڕادیکاڵ هەڵوێستی خۆیان لە دژی کۆمەڵکوژی ژنان، فاشیزم، هەژموونی پیاو نیشان بدەن؛ جارێکی دیکە داوا لە ڕێکخستنەکانی ژنانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهان دەکەین کە بە بەهێزترین شێوە پێشوازی لە 25ی تشرینی دووەمدا بکەن و ڕێکخستن و هۆشیاری جەماوەری خۆیان بە شێوەیەک زیاد بکەن کە سەرچاوەی توندوتیژیەکان وشک بکات.

نوێ دەکرێتەوە...