"دەسەڵات بکوژی ژنان دەپارێزێت"

ژنان لە ئەسکەندرونە ڕێپێوانی مەشخەڵیان ئەنجامدا، دووپاتیان کردەوە دەسەڵات بکوژی ژنان دەپارێزێت و بانگەوازیان کرد بۆ کۆتایی هێنان بە توندوتیژی.

خۆبەخشانەی یەکگرتن و پلاتفۆرمی ژنانی ئەسکەندرونە، زیادبوونی کوشتنی ژنانیان بە ڕێپێوانی بە مەشخەڵ و کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی شەرمەزار کرد.

پارێزەر مەهتاب سێرت ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ڕایگەیاند دەسەڵات ڕێخۆشکەرە بۆ ئەوەی بکوژی ژنان بە ئاسوودەیی بسووڕێنەوە، گوتی: "سیاسەتی سزانەدان بوێریی دەداتە بکوژان، ژنان سەلامەت نین و دەتانەوێت ژنان لە شەقامەکان بترسێنن".

مەهتاب ڕایگەیاند بەهۆی سیاسەتی دەسەڵاتەوە تەنها لە مانگی ئەیلول ٣٤ ژن کوژراون، لەسایەی ئەم دەسەڵاتەوە ژن دەکوژرێن و هەژاردەخرێن و هەراسان دەکرێن.

مەهتاب جەختی کردەوە دەسەڵات هیچ هەنگاوێکی نەهاویشتووە بۆ وەستاندنی بکوژی ژنان، گوتی: "بۆیە دەڵێین "کوشتنی ژنان سیاسییە"، وەک ژنان و پارێزەران، لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکەین کە بوێریی دەدەن بە تاوانبار و بکوژان. ئیتر بەسە".