سزا بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسەدا سەپێندرا کە سەبارەت بە مەرگی ئارمیتا گیراوند لێکۆڵینەوەی دەکرد

دادگایەک لە ئێران سزای زیندانیکردنی سەپاند بەسەر ڕۆژنامەنووس سارا مەعسومی. مەعسومی لێکۆلینەوەی دەکرد دەربارەی مەرگی منداڵی کورد ئارمیتا گیراوند کە لە مانگی خەزەڵوەری ڕابردوودا کوژرا.

بە گوێرەی میدیاکانی ئێران و پارێزەر عەلی موقتەحدزادە، ئەو بڕیارەی کە لەسەر ڕۆژنامەنووس سارا مەعسومی دراوە پەیوەستە بە بڵاوکراوەیەکی ئەنتەرنێتییەوە کە دەربارەی ئارمیتا گیراوەندی خوێندکاری ئامادەیی تەمەن ١٧ ساڵ بلاو کراوەتەوە.

میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە سارا مەعسومی سەبارەت بە هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەرمیتا گیراوەند لێکۆلینەوەی دەکرد.

ڕۆژنامەی شەرق بڵاویکردەوە: "بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست سزای ٦ مانگ زیندانی و ٢ ساڵ دوور کەوتنەوە لە کاری ڕۆژنامەنوسی بەسەر مەعسومیدا سەپێنراوە".

ئارمیتا گیراوند خەڵکی شاری کرمانشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، ١ی تشرینی یکەم بە بیانوی ئەوەی کە سەری بەباشی دانەپۆشیوە، لەلایەن پۆلیسی ئەرشەدەوە دەستبەسەر کرا و بە توندی ئەشکەنجە درا.

ئارمیتا لە ئەنجامی ئەو ئەشکەنجەیەدا کەوتە ناو کۆما. دوای ٢٨ ڕۆژ، بەرەبەیانی ٢٨ی تشرینی یکەم، لە نەخۆشخانەی تاران لەو نەخۆشخانەیەی کە چارەسەری تێدا وەردەگرت، گیانی لەدەست دا.